گرانی نرخی کارەبا ناڕەزایی زیاتری لێدەکەوێتەوە
کوردستان 04:41 PM - 2026-02-21
PUKMEDIA
کۆنگرەی رۆژنامەوانی کۆمەڵێک چالاکوانی مەدەنی لەپارێزگای سلێمانی
گرانی نرخی کارەبای نیشتمانی کە لەژێر ناونیشانی پرۆژەی
رووناکیدا دەدرێت بە هاووڵاتیان، تادێت ناڕەزایی زیاتری لێدەکەوێتەوە و کۆمەڵێک
چالاکوانی مەدەنیش رایدەگەیەنن: نرخی کارەبا لە هەرێم 15 هێندەی عیراق زیاترە و
پێویستە حکومەت بیر لەداهاتی خەڵک بکاتەوە.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆمەڵێک چالاکوانی مەدەنی لەپارێزگای
سلێمانی لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند: حکومەت لەڕێگەی پرۆژەی (ئی پسووڵەوە)
خەڵک ناچار دەکات کە پارەی کارەبا بدەن، لەکاتێکدا لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان
بەراورد بە مانگەکانی رابردوو پارەیەکی هێجگار زۆر بۆ خەڵک هاتووەتەوە و هۆکارەکەشی
دیارنییە.
راشیانگەیاند: نرخی کارەبا لەهەرێمی کوردستان بەراورد بە
پارێزگاکانی دیکەی عیراق 15 جار زیاترە ئەمە جگە لەوەی، کە نرخی نەوت و بەنزینیش
بەراورد بە عیراق گرانبووە، بۆیە پێویستە حکومەتی هەرێم بیر لەداهاتی خەڵک بکاتەوە
دواتر بڕیاری زیادکردنی کرێی خزمەتگوزارییەکان بدات، لەکاتێکدا خودی حکومەت خۆی
هەموو مانگێک دابەشکردنی مووچە دوادەخات و لەساڵێكیشدا چەند مانگێک دابەشی ناکات.
ئاماژەیان بەوەشکرد، پێویستە ناڕەزاییەکان لەدژی
گرانبوونی نرخی کارەبا یەکبخرێن و پەیامێکی جددی بە حکومەت بدرێت، هاوکات خەڵک
هۆشیار بکرێتەوە کە لەڕێگەی (ئی پسووڵەوە) پارەی کارەبا نەدەن، تا ئەو کاتەی بڕیارێک
لەسەر نرخی کارەبا دەدرێت.
ئەو کۆمەڵە چالاکوانە
مەدەنییەی سلێمانی راشیانگەیاند: حکومەت بەهەموو جۆرێک هەوڵی تاڵانکردنی گیرفانی
خەڵک دەدات و بەڕێگەی جیاجیا خەرجی بە خەڵک زیاد دەکات، بۆیە گرنگە هاووڵاتیان
هۆشیار بن و رێگە نەدەن هیچ بڕیارێکی نایاسایی بەسەریاندا بسەپێنرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

