سەرۆك بافڵ لەبەغدادەوە هەوڵەكانی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆمارو پێكهێنانی حكومەت چڕدەكاتەوە
کوردستان 02:31 PM - 2026-02-22
PUKMEDIA
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەسەردانێكیدا بۆ بەغداد، لەگەڵ لایەن و سەركردە عیراقییەكان زنجیرەیەك كۆبوونەوەی گرنگی ئەنجامداو گفتوگۆی گۆڕانكاری و پێشهاتە سیاسییەكانیان كرد، هاوكات جەختیان لەنەهێشتنی بەربەستەكانی بەردەم پڕۆسەی سیاسی و هەوڵەكان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆمارو پێكهێنانی حكومەتێكی خزمەتگوزار كردەوە.
سەرۆک بافڵ و رەیان کلدانی جەختیان لە پاراستنی سەقامگیریی وڵات کردەوە
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد پێشوازی لە رەیان کلدانی ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیون کرد.
لە دیدارێکدا دۆخی سیاسیی عیراق و ناوچەکە خرایە بەرباس و جەخت لە پاراستنی سەقامگیریی وڵات کرایەوە.
هەردوولا جەختیان لە تەواوکردنی رێکارە دەستوورییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز کردەوە.
سەرۆك بافڵ و سەرۆكی بەرەی توركمانی: پێكهێنانی حكومەتێكی كارا زامنی سەقامگیرییە
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و محەمەد سەمعان ئاغا، سەرۆكی بەرەی توركمانی عیراقی لەبەغداد كۆبوونەوەو هەردوولا هاوڕابوون كە هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار و پێكهێنانی حكومەتێكی كارا زامنی سەقامگیریی عیراق دەكات.
سەرۆك بافڵ و نوری مالیكی: بەربەستەكانی بەردەم پڕۆسەی سیاسی نەهێڵدرێن
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ نوری مالیكی، سەرۆكی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە بەغداد كۆبووەوەو گۆڕانكاری و پێشهاتە سیاسیەكان گفتوگۆیان لەبارەوە كرا، هاوكات دووپات لە پابەندبوون بە بنەماكانی دەستوور و یەكخستنی هەوڵەكان كرایەوە بۆ نەهێشتنی بەربەستەكانی بەردەم پڕۆسەی سیاسی و خێراتركردنی هەنگاوەكانی هەڵبژرادنی سەرۆككۆمار و پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێزو خزمەتگوزار.
سەرۆك بافڵ و خەزعەلی: هەوڵەكان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆمارو پێكهێنانی حكومەت چڕبكرێنەوە
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق لە بەغداد كۆبووەوەو گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهاتەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق كراو هەردوولا جەختیان لە گرنگیی چڕكردنەوەی هەوڵەكان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار و پێكهێنانی حكومەت كردەوە.
سەرۆك بافڵ و حەلبوسی: حكومەتی نوێ خزمەتكاری هاووڵاتیان بێت
هەر لەسەردانەكەیدا بۆ بەغداد، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی حیزبی تەقەدوم كۆبووەوەو جەختیان لەهەڵبژاردنی سەرۆككۆمار و پێكهێنانی حكومەتی نوێ كردەوە كە بتوانێت سەقامگیریی عیراق بپارێزێت و خزمەتی تەواوی هاوڵاتییان بكات.
سەرۆك بافڵ و هادی عامری: بەربەستەكانی بەردەم هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار تێبپەڕێندرێن
هاوكات لە بەغداد، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح كۆبووەوەو بەڕێوەچوونی دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار و چڕكردنەوەی هەوڵەكان بۆ تێپەڕاندنی كێشە و بەربەستەكان بە گرنگ زانرا.
سەرۆك بافڵ و سودانی جەخت لەهەوڵەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی خزمەتگوزار دەكەنەوە
هەر لەبەغداد بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عیراق كۆبوونەوەو دووپاتیان لەپێویستی هاوكاری و بەردەوامی دیالۆكی نیشتمانیی و یەكخستنی دیدگاكان كردەوە بۆ تەواوكردنی شایستە دەستوورییەكان لە چوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاو نیشتمانییەكاندا .
سەرۆك بافڵ: یەكێتی بۆ خزمەتكردنی خەڵك كاردەكات
هاوكات بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغداد پێشوازی لە سەید عەممار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمە كرد و گرنگی پێویستی بەردەوامی دیالۆگی نیشتمانیی لەنێوان لایەنەكان دووپاتكردەوە و رایگەیاند، یەكێتی بۆ بەهێزتركردنی گیانی پێكەوەیی و زیاتر خزمەتكردنی خەڵكە خۆشەویستەكەمان كاردەكاتـ هاوكات جەختی لەئامادەیی یەكێتی بۆ دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار و تەواوكردنی رێكارە دەستوورییەكان كردەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

