بەتۆمەتی ئازاردان و دزینی ئاڵتوون لە ژنێکی بەساڵاچوو تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
کوردستان 09:55 AM - 2026-02-25
راگەیاندنی پۆلیسی سلێمانی
لۆگۆی پۆلیسی سلێمانی
مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد، کە هەڵیکوتابووە سەر ماڵی پوری و دوای ئازاردان و ئەشکەنجەدانێکی زۆرو بریندارکردنی، ئاڵتوونەکانی دەدزێت و هەڵدێت.
لەڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: دوای ئاگادارکردنەوەی نوسینگەمان لەچەمچەماڵ لەڕووداوێک کە ئێوارەی دوێنێ سێشەممە 24ی2ی2026 لە ناحیەی شۆڕشی سەر بەقەزای چەمچەماڵ روویدا بوو، تۆمەتبارێکی دەمامکدار هەڵیکوتابووە سەر ماڵی ژنێکی بەساڵاچوو کە بەتەنها دەژیا، دوای ئەوەی تۆمەتبار ژنەکە دەبەستێتەوە و ئازار و ئەشکەنجەیەکی زۆری دەدات تا لەهۆش خۆی دەچێت، دواتر ئاڵتوونەکانی دەدزێت و هەڵدێت.
راشیگەیاند:دەستبەجێ بڕیاری دادوەر بۆ ڕووداوەکە وەرگیراو هێزەکانیان لێکۆڵینەوە و بەدواداچونیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستپێکرد، سەرەنجام توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە دەستگیربکرێت و دەستیشگیرا بەسەر ئاڵتوونە دزراوەکەدا.
تۆمەتبار ناوی (ش، ع، ح) لەدایکبووی (1987)ەوەلە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت کە تۆمەتبار خوشکەزای سکاڵاکارە، لەئێستاشدا تۆمەتباری ناوبراو بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی (443) لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

