ئەنجومەنی وەزیران: پێویستە عیراق بەپێی سەرژمێری گشتی بودجە بۆهەرێم بنێرێت
کوردستان 07:22 PM - 2026-02-25
حکومەتی هەرێمی کوردستان
کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران
ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی2ی2026 ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی
کوردستان، بە ئامادەبوونی سەرۆکی
ئەنجومەنی وەزیران و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران کۆبونەوەی ئاسایی
خۆی ئەنجامدا و سێ تەوەری گرنگ و پەیوەست بە ژیانی خەڵکەوە گفتوگۆی لەسەرکرا کە
بریتی بوون لە پرسی مووچە و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و
درێژکردنەوەی لێخۆشبوونی رێژەی 20٪ لە سزاکانی سەرپێچی هاتووچۆ.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەو بڕگەی یەکەمدا، دوا هەڵوێستی بارودۆخی دارایی
هەرێمی کوردستان و خەرجکردنی مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێم و
بەدواداچوونی دەرەنجامی دوا کۆبوونەوەی تیمی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی
فیدراڵ و هەرێم سەبارەت بە پابەندیی دارایی هەردوو حکومەتی فیدراڵ و هەرێم بەرامبەر
یەکتر، خرایەڕوو، ئەنجومەنی
وەزیران دووپاتیکردەوە کە پێویستە حکومەتی فیدراڵ نەک تەنیا مووچە و شایستە
داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێم، بەڵکوو بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی
بودجەی گشتیی فیدراڵ بە پێی ڕێژەی 14.1ی سەرژمێری گشتیی دانیشتووانی عێراق بنێرێت،
بە تایبەتیش کە هەرێمی کوردستان پابەندیی نەوتیی و دارایی خۆی بە تەواوی جێبەجێکردووە
و لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانەش لە لایەن وەزارەتی دارایی و
ئابووری حکومەتی هەرێمەوە بێ کەموکوڕی ئاراستەی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ کراوە،
سەبارەت بە پابەندیی ناردنی 120 ملیار دینار بۆ مانگی شوباتیش، ئەنجومەنی وەزیران
جەختیکردەوە لەسەر ئەولەویەتدان بە ناردنی ئەم پارەیە پێش هەر خەرجییەکی دیکە
تاوەکو هیچ پاساوێک بۆ وەزارەتی دارایی عێراق نەمێنێتەوە بۆ دواخستنی خەرجکردنی
مووچەی مانگی شوبات و مانگەکانی دیکەش.
هاوکات لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری کاروباری
پێشمەرگە، ڕاپۆرتێکی خستەڕوو دەربارەی هەنگاوەکانی ئەم دواییەی جێبەجێکردنی
چاکسازییەکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و ڕێکخستنەوەی سەرجەم هێزەکانی پێشمەرگە
لە ناو وەزارەتی پێشمەرگە و پوختەی کۆنووسی واژۆکراوی هاوبەشی لایەنە
پەیوەندیدارەکان سەبارەت بە دەستنیشانکردنی تایبەتمەندیی و ئەرک و دەسەڵاتەکانی
دەڤەرەکان، لەبەرامبەردا ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و لایەنە
پەیوەندیدارەکانی دیکەی ڕاسپارد بە گوێرەی کۆنووسی هاوبەشی پەسەندکراو، کاری
پێویست ئەنجام بدەن.
لە بڕگەی سێیەم و کۆتاییدا، ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆی لە بارەی پێشنیازێکی
وەزارەتی ناوخۆکرد بۆ درێژکردنەوەی ماوەی کارکردن بە بڕیاری پێشووی ئەنجومەنی
وەزیران سەبارەت بە لێخۆشبوونی ڕێژەی 20% لە سزاکانی سەرپێچی هاتووچۆ بۆ ماوەی شەش
مانگی دیکە واتا تاکوو 2026/6/30 کرد و دواتر پێشنیارەکەی پەسەند کرد و ڕێژەی
لێخۆشبوونی سزاکانی سەرپێچییەکانی هاتووچۆ بۆ شەش مانگی دیکە درێژ کرایەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

