لە یادی 22 ساڵەی كۆچی دوایی خەلیل دۆسكی سەركردەدا
کوردستان 09:28 AM - 2026-02-28
ئەرشیف
سەركردەی نەمر لیوا خەلیل دۆسكی
سەركردەی نەمر لیوا
خەلیل دۆسكی، یەكێكە لەو سمبولە درەوشاواوانەى شۆڕشی نوێ، ئەو پێشتر لە دەزگا و
دامەزراوە چەكدارییەكانی دەوڵەتدا وەك ئەفسەرێك پێگەی هەبوو، دواتر پەیوەندی بە ریزەكانی
شۆڕشەوە كرد و بە زانستەکەی خزمەتی سەنگەری بەرگریی نەتەوەكەی كرد.
لیوا خەلیلی نەمر
ئەفسەرێكی ئەكادیمی و رۆشنبیرێكی بواری پۆلیس و سەربازیی بوو، سەردەم و بارودۆخ
وابوو كە دەبێت درێژە بە خوێندن بدات و لە دوای تەواوكردنی خوێندنیش بچێتە سلكی سەربازییەوە،
ئەم واقیعەش رێگرنەبوو لەوەی وەك كوردێكی دڵسۆز بیربكاتەوە، هەر ئەوەش بوو كە توانی
سوود لەو دەرفەتەی هاتۆتەپێشی وەربگرێت و دواتر لە كاروانی خەباتی نەتەوەكەیدا بەكاری
بهێنێت.
بە زانست و زانیارییە
سەربازییەكەی، گڕوتینی زیاتری بە هێزی پێشمەرگە بەخشی، بە تایبەتی دوای راپەڕین
و لە كاتی مەشق و رێكخستنەوەى هێزی پێشمەرگە.
ئەم سەركردە نەمرە
ناوی تەواوی خەلیل نیعمەت دۆسكی-یە، لە دایکبووى ساڵی 1954 ى شارى دهۆکە، قۆناغەكانی
خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لەو شارە تەواوكردووە، ساڵی 1975 كۆلێژی پۆلیسی
عیراقی تەواوكرد و بووە ئەفسەر، لە ساڵی 1978 پەیوەندی بە رێكخستنەكانی یەكێتیی نیشتمانیی
كوردستانەوە کرد، ئەگەرچی لە پێگەیەكی هەستیاردا بووە و مەترسیی زۆری لەسەر بووە،
بەڵام دڵسۆزانە و بێسڵەمینەوە درێژەی داوە بە خەباتی نهێنی و چالاكانە، ئەركەكانی
رێكخستنی راپەڕاندووە، ساڵی 1985 بۆتە پێشمەرگە و كراوەتە ئەندامی مەكتەبی عەسكەری.
لە كاتی شاڵاوەكانی
ئەنفال بۆسەر دۆڵی جافایەتی و بارەگاكانی سەركردایەتیی شۆڕش، فەرماندەیەكی ئازاو بەتوانا
بوو، لە
زۆرێكیش لە شەڕ و داستانەكان دژی سوپای رژێمی بەعسی داگیركەر، بەشداربووە.
لە راپەڕینە
مەزنەکەی ساڵی 1991دا وەک لێپرسراوی سەربازیی ناوچەی بادینان رۆڵێکى مێژوویى گێڕا
و دوای راپەڕین لە چەند پۆستێگی باڵاى وەكو بەڕێوەبەری ئاسایشی گشتیی پارێزگای دهۆك،
ئەندامی مەڵبەندی چواری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئەندامی فەرماندەیی گشتیی هێزی
پێشمەرگەی كوردستان خزمەتى دەکرد، ساڵی 1996یش پلەی سەربازیی بەرزكرایەوە بۆ لیوا
و ئەندامی سەركردایەتیی ی.ن.ك و وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم -ئیدارەی
سلێمانى بوو.
بەردەوام لە هەوڵی
ئەوەدا بوو هێزی پێشمەرگەی كوردستان بكاتە هێزێكی نیزامی و لە بنكەكانی مەشقدا، سەرباز
و جەنگاوەری بەدیسپلین بۆ پارێزگاری لە خاكی كوردستان پەروەردە بكات.
ئەم سەرکردە
کەم وێنەیە رۆژی
29/2/2004 بەهۆی نەخۆشییەوە لە نەخۆشخانەی ئازادیی شاری دهۆك كۆچی ماڵئاوایى
کرد و رۆژی 1/3/2004 لە رێوڕەسمێكی شایستەدا تەرمەكەی لە گۆڕستانی (شاخكێ) بەخاكسپێردرا.
دوا پلەشی ئەندامی
سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی
كوردستان بوو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

