لاریجانی: قۆناغی راگوزەر لە ئێران دەستپێدەکات
جیهان 10:27 AM - 2026-03-01
ئاژانسەکان
عەلی لاریجانی، ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران
ئەمینداری
ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی ئێران رایگەیاند: پاش کوژرانی رابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران قۆناغی راگوزەر دەستپێدەکات و ئەنجومەنێکی کاتی پێکدەهێنرێت، هاوکات وەڵامی
ئێران بۆ هێرشەکان زۆر توندتر دەبێت.
عەلی لاریجانی،
ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، رایگەیاند: دوای کوژرانی عەلی
خامنەیی رابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و
ئیسرائیل، لە ئەمڕۆوە قۆناغی راگوزەر دەستپێدەکات و ئەنجومەنێک بۆ بەڕێوەبردنی وڵات
پێکدەهێنرێت.
وتیشی: وەڵامی ئێران بۆ هێرشەکان توند و بەسوێتر
دەبێت و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەکرێنە ئامانج.
لاریجانی ئەوەشی راگەیاند: ئێران
مەبەستی هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێی نییە و تەنها بەرگری لە سەروەری خۆی دەکات.
شەوی رابردوو، میدیای رەسمی ئێران کوژرانی عەلی خامنەیی رابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێرانی
راگەیاند و دواتر ئێران کوژرانی عەلی شەمخانی، راوێژکاری ئەمنی عەلی خامنەیی
راگەیاند، هاوکات کوژرانی محەممەد باسری بەرپرسی باڵای وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران
راگەیەندرا.
ئەمڕۆش تەلەفزیۆنی
رەسمی ئێران کوژرانی چەند فەرماندەیەکی تری راگەیاند:
عەبدولڕەحیم
موسەوی - سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکان
محەمەد پاکپور
- فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران
عەلی شەمخانی -
سکرتێری ئەنجومەنی بەرگری
عەزیز
نەسیرزادە - وەزیری بەرگری
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

