وەزارەتی دارایی سیستەمێكی نوێی بۆ خانەنشینكردنی فەرمانبەران راگەیاند
کوردستان 01:48 PM - 2026-03-01
PUKMEDIA
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم
وەزارەتی دارایی سیستەمێكی نوێی بۆ خانەنشینكردنی فەرمانبەران راگەیاند و پڕۆسەكەی خستەسەر سیستەمی ناوەندیی مووچە، لەمەودوا هەبوونی "كۆدی بێهاوتا (UPN)" مەرجی سەرەكییەو بەبێ ئەو كۆدە هیچ مامەڵەیەكی خانەنشینی ئەنجام نادرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم، گشتاندنی دارایی ژمارە 3 ی ساڵی 2026 تایبەت بەخانەنشینكردنی فەرمانبەران بەسیستەمی ناوەندی مووچە بڵاوكردەوەو رایگەیاند: سەبارەت بە جێبەجێكردنی سیستەمی ناوەندی مووچە (پەیرۆڵ) بۆ خانەنشینانی بواری راژەی شارستانی و پێشمەرگەو هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ، لەئێستادا داتاو زانیاری سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی خانەنشینی لەخۆدەگرێت كە دابەشدەبن بەسەر 12 بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی شارستانی و هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ 2 بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی پێشمەرگە.
راشیگەیاندووە: پڕۆسەكە خراوەتەسەر سیستەمی ناوەندیی مووچەو لەمەودوا هەبوونی "كۆدی بێهاوتا (UPN)" مەرجی سەرەكییەو بەبێ ئەو كۆدە هیچ مامەڵەیەكی خانەنشینی ئەنجام نادرێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو: پێویستە فەرمانگەكان سێ مانگ پێش وادەی یاسایی، دۆسیەی فەرمانبەر بە شێوەی دیجیتاڵی ئاڕاستەی خانەنشینی بكەن، بۆ پلە تایبەتەكان فەرمانی هەرێمی و بۆ مامۆستایانی زانكۆش دواین نازناوی زانستی كراوەتە مەرج بۆ راییكردنی مامەڵەكانیان.
وەزارەتەكە جەختیشی كردووەتەوە: هەر دۆسیەیەك كەموكورتی هەبێت، دەبێت لە ماوەی 72 سەعاتدا لە لایەن فەرمانگەی پەیوەندیدارەوە راست بكرێتەوە.
PUKMEDIA
دەقی گشتاندنەكە:
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

