لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییەکان نرخی نەوت و کانزاکان بەردەوامن لە بەرزبوونەوە
جیهان 10:34 AM - 2026-03-02
AI
نرخی نەوت و زێڕ
بەهۆی گرژییە سەربازییەکانی نێوان وڵاتان، نرخی وزە و کانزاکان لە
بازاڕەکانی جیهاندا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیووە، بەجۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە %9 و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی
تەکساس %7 بەرزبووەتەوە.
ئەمڕۆ 2ی3ی2026 نرخی
نەوت لەبازاڕەکانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی، بەجۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی
برینت بە 76 دۆلار و 27 سەنت و یەک بەرمیل نەوتی تەکساس بە 69 دۆلار و 82 سەنت
مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هۆکاری
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەگەڕیتەوە بۆ ئەوەی تەواوی هاتووچۆی
کەشتییەکان لە تەنگەی هورمز (کە %20ی نەوت و گازی جیهانی پێدا تێپەڕ دەبێت)
دوای هێرشەکانی ئێران بۆ سەر سێ کەشتی پەکیکەوتووە.
هاوکات بانکی "مۆرگان ستانلی" پێشبینی دەکات نرخی نەوتی برێنت
لە وەرزی دووەمدا بگاتە 80 دۆلار و شیکەرەوەکانی "سیتی گروپ"یش
پێیان وایە ئەگەر دۆخەکە بەردەوام بێت، نرخەکە لە نێوان 80 بۆ 90
دۆلار جێگیر دەبێت.
لەلایەکی ترەوە بەهۆی مەترسییەکانی جەنگ،
وەبەرهێنەران روویان لە کڕینی زێڕ و کانزاکان کردووە و ئەمەش نرخی زێڕ و زیوی بەرزکردووەتەوە.
نرخی زێڕ بەرزدەبێتەوە
ئەمڕۆ 2ی3ی2026 نرخی هەر ئۆنسەیەک
زێڕ گەیشتە 5 هەزار و 390 دۆلار.
هاوکات نرخی هەر ئۆنسەیەک زیو گەیشتە
95 دۆلار و 35 سەنت و پلاتین و پەلادیۆمیش بەڕێژەی کەمتر لە 1% بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، جیهان چاوەڕێی گۆڕانکارییە سیاسییەکانە؛
شیکەرەوەکان پێیان وایە یان دەبێت گۆڕانکاری لە سەرکردایەتی ئێراندا رووبدات، یان
ئەمریکا فشارەکان کەم بکاتەوە بۆ ئەوەی بازاڕەکان ئارام ببنەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

