وەزارەتی بەرگری کوەیت کەوتنەخوارەوەی چەند فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمریکی راگەیاند
جیهان 11:49 AM - 2026-03-02
AFP
دووکەڵ لە بینای باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە کوێت بەرز دەبێتەوە
وەزارەتی
بەرگری کوەیت ڕایدەگەیەنێت، چەند فڕۆکەیەکی جەنگیی ئەمریکی کەوتوونەتە خوارەوە،
بەڵام سەرجەم تیمە فڕۆکەوانەکان ڕزگاریان بووە.
وتەبێژی رەسمیی
وەزارەتی بەرگری کوەیت ڕایگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ چەند فڕۆکەیەکی جەنگیی ئەمریکی
کەوتوونەتە خوارەوە و سەرجەم تیمەکانی ناو فڕۆکەکان بە سەلامەتی رزگارکراون،
هاوکات لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستبەجێ دەستیان بە ڕێککارەکانی گەڕان و ڕزگارکردن
کردووە و تیمەکان رەوانەی نەخۆشخانە کراون بۆ دڵنیابوونەوە لە تەندروستییان و
پێشکەشکردنی چارەسەری پێویست و لەئێستاشدا بارودۆخیان جێگیرە.
راشیگەیاند: هەماهەنگی
راستەوخۆ لەگەڵ هێزە ئەمریکییەکان دەربارەی هۆکارەکانی ڕووداوەکە کراوە و ڕێکاری
تەکنیکی هاوبەش گیراوەتە بەر، داواشیکرد زانیارییەکان تەنها لە سەرچاوە رەسمییەکانەوە
وەربگیرێن.
تەقینەوە و دووکەڵ لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا
هاوکات سوپای کوەیت
لەڕێگەی ئاژانسی (کونا)وە جەختی کردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەندین درۆنیان
تێکشکاندووە کە هەوڵی بەئامانجگرتنی وڵاتەکەیان داوە و لەلایەکی تریشەوە پەیامنێری
ئاژانسی (فرانس پرێس) ڕایگەیاند: دوای شەپۆلێکی نوێی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران،
دووکەڵ لە ناوەندی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە شاری کوەیت بەرزبووەتەوە.
تا ئێستا
هێرشەکانی ئێران بۆ سەر وڵاتانی کەنداو بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی 5 کەس، کە یەکێکیان لە وڵاتی کوەیتە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

