هاووڵاتیان دڵنیا دەکرێنەوە لە بوونی پێداویستی پزیشکی لە هەرێم
کوردستان 07:28 PM - 2026-03-02
میدیاکان
پێداویستی پزیشکی
وەزیری تەندروستی
هەرێمی کوردستان، هاووڵاتیان دڵنیا دەکاتەوە کە لە کەرتی
گشتی و تایبەت، بڕێکی باشی دەرمان و پێداویستی پزیشکی لە کۆمپانیاکان و کۆگاکان هەیە
پێویست بە دڵەڕاوکێ ناکات.
د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی ،لە
پەیامێکیدا رایگەیاند: پێویست ناکات هاووڵاتیان بڕی زیاتر لە پێویست دەرمان بکڕن بۆ
هەڵگرتن، تەنها ژەمەکانی بڕیاردراو بەو بڕەی لەلایەن پزیشکی چارەسەر دیاریکراوە بەسە بۆ دابینکردن.
ئاماژەی بەوەشکردووە: هیچ دەرمان و پێداویستی
پزیشکی گران نەبووە، پێویستە هاووڵاتیان لەکاتی کڕینی دەرمان و پێداویستی، پارەی زیاتر
لەو نرخە نەدەن کە لەسەر ستیکەری حکومەت دیاریکراوە.
وەزیری تەندروستی ئاشکراشی کردووە: هەوڵ و ڕێکاری
زیاتر دەگیرێتە بەر بۆ دابینکردنی زیاتری دەرمان و پێداویستی پزیشکی پێویست بۆ نەخۆشخانەکان
و فریاکەوتنەکان و هۆڵەکانی نەشتەرگەری و چاودێری چڕ وەک بەشێک لە پلانی فریاگوزاری
ئامادەکراو.
لە بارەی ئامادەکارییەکان بۆ هەر رووداوێک، د.
سامان بەرزنجی،ئاشکرای کردووە: لەڕێگەی پلانێکی فریاگوزاری خێرا، ڕەچاوی پێداویستی
و جۆر و قەبارەی هەر ڕوداوێک بۆ ئامادەکارییەکانی بواری تەندروستی کراوە.
روونیشی کردووەتەوە: پلان و ئامادەکاری تیمەکانی
پزیشکی گەڕۆک، تیمەکانی پزیشکی فریاکەوتن و تیمەکانی فریاگوزاری خێرا و ئەمبوڵانس
کراوە لە هەر شوێنێکی ڕوداوو و پێشگەیشتن بە نەخۆشخانە، هەروەها سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەکانی
گشتی تەندروستی ڕاسپێردراون بۆ ئامادەباشی پێشوازی فریاکەوتنەکان و ئێشکگری پزیشکان
و کارمەندان و بەردەستبوونی دەرمان و پێداویستی پزیشکی پێویست.
لە کۆتایشدا، د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی
هەرێم رایگەیاندووە: لەکاتی پێویستی فریاکەوتن، هاوڵاتیان دەتوانن پەیوەندی بە
ژمارە 122ی ئەمبوڵانس بکەن، لەکاتی بەدیکردنی هەر سەرپێچی و کەمتەرخەمیەک دەتوانن
پەیوەندی بە هێڵە گەرمەکان و سندوقی سکاڵاکان بکەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

