موەلیدە ئەهلییەکان دەکەونەوە کار
کوردستان 11:09 AM - 2026-03-03
PUKMEDIA
موەلیدە ئەهلییەکان
لەسنوری پارێزگای سلێمانی خشتەیەكی نوێ بۆ كارپێكردنی موەلیدە ئەهلییەکان دانرا و تا ئاسایی بوونەوەی دۆخی کارەبای نیشتمانیی کاری پێدەکرێت.
لەڕاگەیەنراوێکدا ئەنجومەنی موەلیدە ئەهلییەکانی شاری سلێمانی رایگەیاند: لە ئێوارەی ئەمڕۆوە 3ی3ی2026موەلیدەكانی سلێمانی، لە دوو كاتی جیادا كارەبا بۆ هاووڵاتیان دابین دەكەن.
بەپێی خشتەیەک کە دانراوە، لەسەعات 4:00ی ئێوارە تا 12:00ی شەو موەلیدەكە ئەهلییەكان كارەبا بۆ هاووڵاتیان دابین دەكەن و هاوكات بۆ ڕەچاوكردنی كاتی پارشێو لە سەعات 3:30ی بەرەبەیان تا سەعات 5:00ی بەیانی كارەبا دەدەنەوە بە هاووڵاتیان.
هاوکات فازل عومەر قائیمقامی سلێمانی بە وەکالەت لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: دوای کۆبوونەوەمان لەگەڵ کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی بڕیاردرا رۆژانە لە سەعات 4ی ئێوارە بۆ سەعات 1ی شەو کارەبا بدەن بە هاووڵاتیان.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە شەوی رابردووەوە موەلیدە ئەهلییەکان لە شاری هەولێر دەستییان بە کارکردن و پێدانی کارەبا بە هاووڵاتییان کردووەتەوە و ئەمڕۆش لەسلێمانی بڕیاری کارپێکردنەوەی موەلیدەکان درا.
لە چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی هێرشەکانی ئێرانەوە کۆمپانیای دانەگاز گازی سروشتى بۆ وێستگەکانى کارەبای هەرێم کەمکردەوە، بەوەش کارەبای 24 سەعاتی بۆ چەند سەعاتێک کەمکرایەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

