سەندیکای رۆژنامەنووسان راگەیەندراوێکی بە پەلەی بۆ میدیاکاران بڵاوکردەوە
کوردستان 09:26 AM - 2026-03-04
PUKMEDIA
لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان
دوای کەوتنەخوارەوەی درۆنێک لە بارەگای پێشووی یو ئێن لەسلێمانی، سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان رێنماییەکی بەپەلەی بۆ میدیاکانی سلێمانی بڵاوکردەوە.
لەڕاگەیەندراوێکدا لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان رایگەیاند: لەگەڵ دەستپێکردنی شەپۆلی موشەک باران و جەنگی سیبرانی و شەڕی درۆنی ھەردوو بەرەی جەنگەکە، ئەرکی میدیاو بەرپرسیاریەتی میدیاکاران زیاتر دەبێت،
داواکارین لە کەناڵەکانمان لە سنوری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری، وردبینی زیاترو بەرپرسیارێتی و بەئاگابوونی زۆرتر پەیڕەو بکەن پێش بڵاوکردنەوەی ھەر بەپەلەو ھەواڵ و راپۆرتێک کە جوگرافیاو وردەکاری جەنگی پێوەدیار بێت، چونکە ھەندێک بابەتی میدیایی دەبنە چاوساغی بۆ لایەنەکانی ھێرشبەر، ھەندێکی تریان دەبنە مایەی روخانی ورەی شەقام و ھاووڵاتیان.
راشیگەیاند:پاراستنی گیانی تەبایی و ورەی جەماوەری کوردستان لە ئەرکە سەرەکیەکانی ئەم قۆناغەمان دەبێت، بۆیە داواکارین بە تەنگ رێنمایی و داواکاریەکانمانەوە بێن و کوردستانمان پارێزراو بێت و سەلامەتی تیمە میدیاییەکانمان لە پێشینەی کارو دیسپلینمان بێت..
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

