مالیكی به‌رپرسیارێتی كشانه‌وه‌ی ده‌خاته ئه‌ستۆی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی
عیراق 10:56 AM - 2026-03-04
PUKMEDIA
کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی/ ئەرشیف
شه‌وی رابردوو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كۆبووه‌وه‌و
به‌پێی زانیارییه‌كان له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاریانداوه نوری مالیكی لهكاندیدبوون
بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت بكشێننه‌وه، ئه‌ندامێكی خولی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی
عیراقیش ده‌ڵێت: مالیكی به‌رپرسیارێتی بڕیاری كشانه‌وه‌كه‌ی ده‌خاته ئه‌ستۆی سه‌ركردایه‌تی
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی تا له‌ئاستی شه‌قامی شیعی به‌سازش ناوی نه‌به‌ن.
كاروان یاروه‌یس ئه‌ندامی خولی پێشووی ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌رانی عیراق بۆ PUKMEDIA وتی: به‌پێی زانیارییه‌كانم كۆبونه‌وه‌كه به‌بێ ئاماده‌بوونی مالیكی بووه، وه‌ك
پێشتر وتمان مالیكی به‌رپرسیارێتی بڕیاری كشانه‌وه‌كه‌ی ده‌خاته ئه‌ستۆی سه‌ركردایه‌تی
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی تا له‌ئاستی شه‌قامی شیعی به‌سازش ناوی نه‌به‌ن.
هاوكات له‌راگه‌یه‌ندراوێكیدا چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی پشتڕاستكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌بڕیاری كشانه‌وه‌ی نوری
مالیكی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق نه‌كردووه‌و ته‌نها ئاماژه‌ی بۆ
ئه‌وه‌كردووه كه‌پێویسته هه‌وڵه‌كان یه‌كبخرێن بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق
و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیش پشتیوان ده‌بێت.
كاروان یاروه‌یس راشیگه‌یاند: بارودۆخی دوای شه‌ڕی
ئێران و ئه‌مریكا-ئیسرائیل، هاوكێشه‌كانی گۆڕی، بۆیه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بڕیاره
قورسهكهیدا و مالیكیش زۆر به‌رهه‌ڵه‌ستی نه‌كرد، هه‌روه‌ها مانه‌وه‌ی پرسی پێكهێنانی
حكومه‌ت و درێژه‌كێشانی بۆشایی ده‌ستووری له‌سایه‌ی دۆخی تازه‌ی ناوچه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی
چوارچێوه‌ی هه‌مانگی و عیراقیش نیه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی خولی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی
عیراق ده‌شڵێت: دیاریكردنی كاندیدی نوێ و جێگره‌وه‌ی مالیكی، پێده‌چێت كه‌سێك بێت
ته‌كنۆكرات بێت و ناوه‌كه‌ی زۆر له‌ناواندا نه‌بێت، هه‌روه‌ها پێشبینی ده‌كه‌م پێش
جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز حكومه‌تی نوێ عیراق پێكنه‌هێندرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی 11ی11ی2025 پڕۆسەی دەنگدان لەسەرتاسەری عیراق دەستیپێکرد، لەوکاتەشەوە تا ئێستا نزیکەی 4 مانگە حکومەتی نوێی عیراق پێکنەهێنراوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

