قوباد تاڵەبانی: رێوشوێنی پێویست بۆ تێپەڕاندنی قۆناغەكە دەگرينەبەر
کوردستان 03:05 PM - 2026-03-04
راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی
كۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی
ئهمڕۆ 4ی 3ی 2026 قوباد تاڵهبانی جێگری سهرۆكوهزیرانی ههرێمی كوردستان لهگهڵ بهڕێوهبهری لهچهند كۆبوونهوهیهكی جیادا لهگهڵ یهكه ئهمنییهكان و خزمهتگوزارییهكانی سنووری پارێزگای سلێمانی كۆبوهوهو پێی راگهیاندن: نابێت ئهو بارودۆخه ناههموارهی ههیه كاریگهری بكاته سهر ئارامی شارو پێویستیشه خزمهتگوزارییهكان بۆ هاووڵاتیان بهردهوام بن و رێگهنادهین كاری وهبهرهێنان و خزمهتگوزارییهكان بوهستن.
لە كۆبوونەوەكەدا كە ئەمڕۆ چوار شەممە4ی 3ی 2026 بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی دەستخۆشی لەئەنجومەنەكە كرد كە لەماوەكانی رابردوودا ئەركەكانی خۆیان بە باشی جێبەجێ كردووە و وتیشی: چاوەڕوانی كار و خزمەتی زیاتریان لێ دەكرێت.
جێگری سەرۆكوەزیران بە ئاماژەدان بەجەنگ و دۆخی ئاڵۆزی ناوچەكە و كاریگەرییەكانی لەسەر هەرێمی كوردستان رایگەیاند: نابێت ئەم دۆخە نەخوازراوە ساردمان بكاتەوە لەخزمەتكردنی هاووڵاتییان و بە تایبەتیش جەختیكردەوە نابێت بە هیچ شێوەیەك رێگە بدرێت كاروباری پڕۆژەكان پەكی بكەوێت و پێویستە هەموو جۆرە هاوكارییەك و كارئاسانییەك پێشكەش بە وەبەرهێنەران بكرێت.
هەروەها داوایكرد: كەرتی تەندروستی بە زووترین كات ئامادەكاری تەواو بكات بۆ هەموو حاڵەتێكی نەخوازراو و بڕیاریش درا لە هەموو بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەكان رێوشوێنی تایبەت بگیرێتەبەر بۆ ئەوەی لەكاتی راییكردنی كاروباری هاووڵاتییان رێگە بە دروستبوونی قەرەباڵغی نەدرێت.
قوباد تاڵەبانی: هەرێمی کوردستان بەشێک نییە لەو جەنگەی كەهەیە
بۆ دڵنیابوونەوە لە پاراستنی ئاسایش سەروماڵی هاوڵاتییان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لەگەڵ لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی کۆبووەوە و بڕیار لەسەر گرتنەبەری هەندێک رێوشوێنی تایبەت درا.
لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی چوارشەمە(4/3/2026) بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بە کاریگەرییەکانی جەنگ و پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە بۆسەر هەرێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانی کرد و رایگەیاند لەگەڵ ئەوەی هەرێمی کوردستان بەشێک نییە لەو جەنگە و بە تەواوەتی بێلایەنی خۆی دەپارێزێت، بەڵام بەو حاڵەشەوە ئێستا کەوتووینەتە دۆخێکی نائاساییەوە و لە دەرەوەی خواست و ئیرادەی ئێمە پریشکی جەنگەکە بەر هەرێمی کوردستانیش کەوتووە.
جێگری سەرۆکوەزیران روونیشی کردەوە کە لەم دۆخەدا ئەرکی ئێمەیە هەموو رێوشوێنێکی پێویست بگرینەبەر بۆ پاراستنی ئاسایشی سەروماڵی هاوڵاتییان. لەم چوارچێوەیەدا بڕیار لەسەر پێکهێنانی ژوورێکی ئۆپەراسیۆن درا بە مەبەستی دروستکردنی هەماهەنگی تەواو لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان.
لە کۆبوونەوەکەدا داواکرا تا ئاسایی بوونەوەی دۆخەکە هاوڵاتییان دوور بکەونەوە لە قەرەباڵخی و کۆبوونەوەی ناپێویست. سەبارەت بە کێشەی کارەباش، گفتوگۆکرا لەبارەی چۆنییەتی چارەسەرکردنی کێشەکە و بڕیاردرا لەم نزیکانەدا کێشەی مۆلیدە ئەهلییەکان چارەسەر بکرێت بۆ ئەوەی رۆژانە کارەبای پێویست بۆ هاوڵاتییان دابین بکرێت.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا باس لە چۆنییەتی رووماڵکردنی میدیا بۆ کێشە ئەمنییەکان لەم دۆخە نائاساییەدا کرا. داواکرا لە هەموو کەناڵەکانی راگەیاندن پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی و هاوڵاتییان بە ئەرکی سەرەکی و پیشەیی خۆیان دابنێن و خۆیان بە دوور بگرن لە بڵاوکردنەوەی هەر جۆرە هەواڵ و زانیارییەک کە زیان بە ئاسایشی وڵاتەکەمان بگەیەنێت. بۆ ئەم مەبەستەش بە پێویست زانرا بەڕێوەبەرانی کەناڵەکانی راگەیاندن ڕێوشوێنی تایبەت بگرنەبەر و رێنمایی پێویست بدەنە رۆژنامەنووس و پەیامنێرەکانیان.
قوباد تاڵەبانی: پشتیوانی هەموو بەرەو پێشچونێكی هاتووچۆی سلێمانی دەكەین
هەر ئەمڕۆ، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی كردو جەختی لەهاوكاری و خزمەتی زیاتری هاووڵاتیان و كارئاسانی بۆیان كردەوەو پشتیوانی خۆشی بۆ هەرجۆرە خزمەت و بەرەو پێشچونێك لەبەرژەوەندی شاری سلێمانی و هاتووچۆدا دەربڕی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28 -
ئاسیاسێڵ پێنج خهڵاتی نێودهوڵهتی بهدهستدههێنێت
01:45 PM - 2026-07-28 -
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
12:10 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
11:50 AM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزبونەوەی نوێ تۆماردەکەن
کوردستان 09:57 AM - 2026-07-28 -
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
جیهان 09:22 AM - 2026-07-28 -
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:36 PM - 2026-07-27 -
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
کوردستان 07:23 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
ی ن ک 06:25 PM - 2026-07-27 -
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
عیراق 06:05 PM - 2026-07-27 -
بۆچی شەریف پاشا پڕۆژەی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانی نووسی؟
بیروڕا 05:51 PM - 2026-07-27







دابەزێنە

