شێخ جهعفهر: دهربازبوون لهم بارودۆخه تهنها یهكڕیزی و یهكگرتووییه
کوردستان 10:38 AM - 2026-03-05
راگەیاندنی جێگری سەرۆکی هەرێم
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەساڵیادی راپەڕینە پڕ شكۆو جەماوەرییەكەی گەلی كوردستاندا، پەیامێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند: یادی راپەڕین، بەرپرسیاریەتییەكی مێژوویی دەخاتە سەرشانی كۆی لایەنە سیاسییەكان، بە تایبەت بۆ ئەم قۆناغە هەستیارەی ئێستاو گرنگە سەركردایەتیی گەلی كوردستان هەنگاوی جددی بنێت بۆ دوركەوتنەوە لەم شەڕو ئاشووبەی كە خەریكە بەرۆكمان دەگرێت، چارەسەریش بۆ دەربازبوون لەم بارودۆخە تەنها یەكڕیزی و یەكگرتووییە.
دەقی پەیامی جێگری سەرۆكی هەرێم لە ساڵیادی راپەڕینە پڕ شكۆكەی خەڵكی كوردستاندا:
لە یادی 35ـەمین ساڵەی راپەڕینە پڕ شكۆ و جەماوەرییەكەی گەلی كوردستاندا، پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی گشت كوردستانییانی ئازیز، پێشمەرگە قارەمانەكان، كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان، خانەوادەی قوربانییانی ئەنفال و كیمیاباران، دەكەم.
راپەڕینە مەزنەكەی ساڵی 1991 لە دەرئەنجامی زوڵم و ستەمی ئەو كاتەی رژێمی بەعس بوو دەرحەق بە خەڵكی ستەملێكراوی كوردستان، رانیەی دەروازەی راپەڕین دەستپێكی یەكەم گڵپەی ئەم دەنگە ناڕازییە بوو كە تاجی شكۆی سەركەوتن و سەروەری بۆ گەلی كوردستان نەخشاند و دەنگی حەقی گەلێكی ماف خوراوی سەرخست بە سەر جەور و ستەمی رژێمێكی دیكتاتۆردا.
پیرۆزیی یادی راپەڕین، بەرپرسیاریەتییەكی گەورە و مێژوویی دەخاتە سەرشانی كۆی لایەنە سیاسییەكان، بە تایبەت بۆ ئەم قۆناغە هەستیارەی ئێستا، كە دەبینین جەنگ و ماڵوێرانی دۆخی ناوچەكەی بەگشتی شلەقاندووە.
لێرەدا گرنگە سەركردایەتیی گەلی كوردستان قووڵتر بیر بكاتەوە و هەنگاوی جددی بنێت بۆ دوركەوتنەوە لەم شەڕ و ئاشووبەی كە خەریكە بەرۆكمان دەگرێت، چارەسەریش بۆ دەربازبوون لەم بارودۆخە تەنها یەكڕیزی و یەكگرتوویی نێوان كۆی لایەنە سیاسییەكانە، لەپێناو زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەكان و چارەسەركردنی كێشە ناوخۆیی و دەرەكییەكان لە ڕێگای گفتووگۆ.
سڵاو لە گیانی پاكی شەهیدانی ڕاپەڕینە مەزنەكە و گشت شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریخوازی كوردستان.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

