سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق: رێگه‌ناده‌ین وڵاته‌كه‌مان پەلكێشی جەنگ بكرێت
کوردستان 03:14 PM - 2026-03-05
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عیراق
محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق
سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌توندی روبه‌ڕوی هه‌موو هه‌وڵێك ده‌بینه‌وه بۆ راكێشانی عیراق بۆ ناو جه‌نگ و تێكدانی سه‌قامگیری وڵات، هاوكات سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منیی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌واش ده‌ڵێت: سوپای عیراق و پۆلیسی خۆجێیی سنووره‌كه خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده باشییه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له‌هه‌ر گروپ و لایه‌نێك بكه‌ن كه له‌ده‌شتی نه‌ینه‌واوه هێرش بكه‌نه سه‌ر هه‌ولێر.
سودانی: روبه‌ڕوی ئه‌و هه‌وڵانه ده‌بینه‌وه كه هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر عیراق
محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆكوه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق، سه‌ردانی باره‌گای فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی كرد‌و له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌و پێكهاته سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كان به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیری ناوخۆی عیراق و سه‌رۆكی ئه‌ركان كۆبووه‌وه‌و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه به‌توندی روبه‌ڕوی هه‌موو هه‌وڵ و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ده‌بنه‌وه بۆ راكێشانی عیراق بۆ ناو جه‌نگ و تێكدانی سه‌قامگیری وڵات.
راشیگه‌یاند: كه هێزه چه‌كداره‌كان به‌رده‌وامده‌بن له‌كاركردن بۆ به‌هێزكردنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی وڵات.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق، سه‌ردانی ناوه‌ندی كۆنترۆڵكردنی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی كرد‌و جه‌ختی له‌سه‌ر فه‌رمانه ئه‌منییه‌كان كرده‌وه و رایگه‌یاند: به‌رپرسیارێتییه یاسایی و ئه‌خلاقییه‌كان واده‌كه‌ن كهبهرژهوهندییهكانی عیراق له‌سه‌رووی هه‌موو بهرژهوهندییهكانهوهبێت و له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌ی كه عیراق و ناوچه‌كه‌ی پێدا تێده‌په‌ڕێت، ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت هه‌ر كه‌س و لایه‌نێكی ئه‌منی كه‌مته‌رخه‌من له‌جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیاندا، لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
هاوكات محه‌مه‌د شیاع سودانی جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی خستنه‌گه‌ڕی هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵات و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌ل كرده‌وه‌و فه‌رمانی لابردنی سه‌رجه‌م لێپرسراوانی ده‌زگای هه‌واڵگری له‌كه‌رتی ئۆپه‌راسیۆنی ده‌شتی نه‌ینه‌وا ده‌ركرد.
هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌ولێر كهمدەكرێنەوە
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه محه‌مه‌د جاسم كاكه‌یی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منیی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، به‌وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: ناتوانین بڵێین هێرشه‌كان بۆ سه‌ر هه‌ولێر كۆتاییان پێدێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و رێكارانه‌ی گیراونه‌ته‌به‌ر، 90%ـی هێرشه‌كانی سه‌ر شاره‌كه كه‌م ده‌بنه‌وه‌و چاودێری دۆخه‌كه ده‌كه‌ین، چونكه ئارامی هه‌ولێر به‌شێكه له‌نه‌ینه‌واو رێگه ناده‌ین له‌م سنووره‌وه زیان به هه‌ولێر بگات.
راشیگه‌یاند: ئیجرائاتی باش كراوه‌و سوپای عیراق و پۆلیسی خۆجێیی سنووره‌كه خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده باشییه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له‌هه‌ر گروپ و لایه‌نێك بكه‌ن كهدهشتی نه‌ینه‌وا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان به‌كاربهێنن.
جگه له‌هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، ساڵانه چه‌ندین گروپ و چه‌كداری توندڕه‌و هێرشی مووشه‌كی ده‌كه‌نه سه‌ر ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی لێكه‌وتووه‌و به ره‌سمی داوای له سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق كردووه كه رێگری بكات له‌و هێرشانه كه خزمه‌ت به هیچ لایه‌نێكی ره‌سمی له‌هه‌رێمی كوردستان و عیراق ناكه‌ن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

