کۆسرەت رەسول: پلانى راپەڕینمان دانا و لە رانیەوە دەستمان پێکرد
کوردستان 03:48 PM - 2026-03-05
PUKMEDIA
کۆسرەت رەسول عەلی و هەڤاڵانى
لە یادى 35 ساڵەى راپەڕینە مەزنەکەى کوردستان، کۆسرەت
رەسول عەلی رایگەیاند: (35)هەمین ساڵیادی راپەڕینی گەلی کوردستان دژی رژێمی فاشیستی
بەعس لە سەرجەم کوردستانیان پیرۆز دەکەم، ئاواتەخوازم ئەم یادە پیرۆزە بکەینە هەوێنی
تەبایی و یەکڕیزی گەلەکەمان.
لە پەیامێکدا روونیشى کردەوە: 35 ساڵ لەمەوبەر،
بە یەکڕیزی نێوان هێزە کوردستانییەکانی ناو بەرەی کوردستانی، بە پاڵپشتی و پشتیوانی
جەماوەری راپەڕیوی کوردستان و رێکخستنە نهێنییەکان و شانە چەکدارەکان، پلانی راپەڕینمان
دانا و گەلەکەمان لە رانیەی دەروازەی راپەڕینەوە لە دژی زوڵم و زۆری و ستەمی رژێمی
بەعس راپەڕی و لە ماوەیەکی یەکجار کورتدا بەعس و بەعسییەکانی کوردستان بەدەر کرد و گەلەکەمان بووە خاوەن حوکمڕانی خۆماڵی و هەڵبژاردنی
ئازاد ئەنجام درا و حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکهات.
ئەوەشى خستەڕوو: ئەمڕۆ کە یادی راپەڕین و
ئازادکردنی کوردستان لە چنگی رژێمی بەعس دەکەینەوە، ناوچەکە بە دۆخێکی یەکجار سەخت
و دژوار تێپەڕ دەبێت، گەلەکەمان لە هەموو کات زیاتر پێویستی بە یەکڕیزی و تەبایی هەیە،
ئەرکە لەسەر هێز و لایەنە سیاسییەکان یەکگرتوو بن و لە پێناو پاراستنی دەستکەوتەکانی
گەلەکەمان و گەیشتن بە ئاواتی لە مێژینەمان و پاراستنی کوردستان لە هەر گرژی و
ململانێیەک پێکەوە خەبات بکەن و بەرەنگاری ئاڵنگارییەکان ببنەوە.
لە کۆتایى پەیامەکەیدا ئاماژەى بۆ ئەوە کردووە:
دووبارە ساڵیادی راپەڕین و ئازادکردنی سەرجەم شا رو شارۆچکەکانی کوردستان لە
کوردستانیان پیرۆز دەکەم و سەری رێز و نەوازش بۆ شەهیدان دادەنوێنم.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

