ئێران هێرشكردنه سه‌ر توركیا و ئازه‌ربایجان ره‌تده‌كاته‌وه
جیهان 04:20 PM - 2026-03-05
cbsnews
ئازه‌ربایجان
دوێنێ وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا رایگه‌یاند، مووشه‌كێكی بالیستی كه له لایه‌ن ئێرانه‌وه ئاڕاسته‌ی كراوه سیستمی به‌رگریی ناتۆ خستویه‌تیه خواره‌وه و ئه‌مڕۆش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئازه‌ربایجان رایگه‌یاند، دوو فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئێرانی هێرشیان كردوه‌ته سه‌ر وڵاته‌كه‌ی، له‌به‌رامبه‌ریشدا ئێران هێرشكردنه سه‌ر هه‌ردوو وڵاته‌كه ره‌تده‌كاته‌وه.
ئێران هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ئازه‌ربایجانی ره‌تكرده‌وه
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 5ی3ی2026 وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئازه‌ربایجان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: دوو فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئێرانی هێرشیان كردوه‌ته سه‌ر ناوچه‌ی " ناخچیڤان " و ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشانه ده‌كه‌ین كه بووه‌ته هۆی برینداربوونی دوو كه‌س و ئێمه مافی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م هێرشانه‌مان هه‌یه و خۆمان ده‌پارێزین.
له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكایه‌تی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران رایگه‌یاند: كۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای رێزگرتن له سه‌روه‌ریی هه‌موو وڵاتان به‌تایبه‌ت وڵاتانی موسڵمان و دراوسێ، هه‌واڵی ره‌وانه‌كردنی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان (درۆن) له لایه‌ن هێزه چه‌كداره‌كانه‌وه به‌ره‌و كۆماری ئازه‌ربایجان ره‌تده‌كه‌ینه‌وه.
هاوكات ئاژانسی ته‌سنیم له زاری جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاندوه: نه ئازه‌ربایجانمان كردووه‌ته ئامانج نه هێرشیش ده‌كه‌ینه سه‌ر هیچ ده‌وڵه‌تێكی دراوسێ.
هێرشه‌كانی سه‌ر توركیا و ره‌تكردنه‌وه‌ی له لایه‌ن ئێرانه‌وه
هاوكات دوێنێ چوار شه‌ممه 4ی3ی2026 وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا رایگه‌یاند: مووشه‌كێكی بالیستی كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ئاراسته‌كراوه و سنووری عیراق و سووریای بڕیوه و له ئاسمانی پارێزگای هاتای له شارۆچكه‌ی دۆرتیۆڵی له لایه‌ن سیستمی به‌رگریی ناتۆوه خراوه‌ته خواره‌وه‌و ئاماژه‌ی به ئه‌وه‌شدا: رووداوه‌كه هیچ زیانێكی گیانی یان برینداربوونی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
هاوكات وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا ئه‌وه‌ی خسه‌ڕوو: ویست و توانا‌مان بۆ دابینكردنی ئاسایشی وڵات و هاووڵاتییانمان له به‌رزترین ئاستدایه، هاوكات توركیا لایه‌نگری سه‌قامگیری و ئارامیی ناوچه‌كه‌یه، له هه‌مانكاتدا توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه ئاسایشی خاك و هاووڵاتییانی بپارێزێت، به‌بێ گوێدانه ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كه له‌كێوه دێت".
روونیشی كرده‌وه: مافی وه‌ڵامدانه‌وه‌مان بۆ هه‌ر هه‌ڵوێستێكی دووژمنكارانه بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌مان هه‌یه و ئاگاداری سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه، له‌و هه‌نگاوانه دوور بكه‌ونه‌وه كه ده‌بنه‌هۆی هه‌ڵكشانی زیاتری ململانێكان له ناوچه‌كه‌دا.
له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 05-03-2026، ده‌سته‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران له راگه‌یێندراوێكدا ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه باس له هه‌ڵدانی مووشه‌ك به‌ره‌و خاكی توركیا ده‌كه‌ن و رایگه‌یاند: "هێزه چه‌كداره‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران رێز له سه‌روه‌ریی وڵاتی دراوسێ و دۆست، توركیا ده‌گرن و ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه هیچ جۆره مووشه‌كێكمان ئاڕاسته‌ی خاكی ئه‌و وڵاته كردبێت."
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، رۆژی شه‌ممه 28ی2ی2026 ئیسرائیل به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هێرشی كرده سه‌ر ئێران و له به‌رامبه‌رشدا، ئێران هێرشی كرده‌وه سه‌ر ئیسرائیل و بنكه‌كانی ئه‌مریكا له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌تده‌كاته‌وه كه گوایه هێرشی كردبێته سه‌ر توركیا و ئازه‌ربایجان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

