سەرۆکایەتییەکانی عیراق: رێگانادەین عیراق پەلکێشى جهنگ بکەن
عیراق 04:40 PM - 2026-03-05
راگەیاندنى سەرۆکایەتى کۆمار
وێنەیەکى کۆبوونەوەکە
هەر چوار سەرۆکایەتییەکەی عیراق کۆبوونەوە و رایانگەیاند، عیراق
رەتیدەکاتەوە خاکەکەی بۆ دەستدرێژیکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ بەکاربهێندرێت و جەختیان لەوە کردەوە، پەنابردن بۆ دانوستان و چارەسەری دیپلۆماسی
باشترین رێگایە بۆ رزگاربوون لە ململانێکان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 5ی ئازاری 2026، لە کۆشکی بەغداد،
کۆبوونەوەی لوتکەی سەرۆکایەتییەکان بە بەشداریی د.لەتیف رەشید سەرۆککۆمار، هەیبەت
حەلبووسی سەرۆکی ئەنجومەنى نوێنەران، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیران و فایەق زێدان
سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا، رەوشی ئەمنی و سیاسیی ناوچەکە و کاریگەرییەکانی لەسەر
ناوخۆی عیراق بە وردی تاوتوێ کران، سەرۆکایەتییەکان پشتگیریی خۆیان بۆ رێکارەکانی حکومەت دەربڕی
لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەروەریی وڵات و پاراستنی نێردە دیپلۆماسییەکان.
لە
راگەیەنراوەکەدا هاتووە: عیراق
رەتیدەکاتەوە خاکەکەی بۆ دەستدرێژیکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ بەکاربهێندرێت، لە هەمان
کاتدا هەموو جۆرە هێرشێک بۆ سەر شارەکانی عیراق و هەرێمی کوردستان رەتدەکەینەوە و
بە پێشێلکاریی سەروەریی نیشتمانیی دەزانین.
ئەوەش خراوەتەڕوو: پێداچونەوەی قوڵ
به پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەکانى ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان و کاریگەرییە راستەوخۆکانیان
لەسەر دۆخی ناوخۆی عیراق كراوە و باسیان لەو میکانیزمانە کردووە کە حکومەت پەسەندی
کردوە بۆ رێگریکردن لە راکێشانی وڵات بۆ ناو گێژەڵوکەی ململانێ دەرەکییەکان.
لە کۆبونەوەکەدا جەخت لەسەر پێویستی وەستاندنی
دەستبەجێی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە ناوچەکە و رێزگرتن لە سەروەری و سەربەخۆیی
دەوڵەتان کراوەتەوە و داواشیان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە کە هەنگاوی بەپەلە
بگرنەبەر بۆ ئەوەی ململانێکان زیاتر تهشهنه نهكهن.
ئاماژە بە ئەوەش دراوە: لە کۆبونەوەکەدا جەخت لەوە کرایەوە کە پەنابردن
بۆ دانوستان و چارەسەری دیپلۆماسی باشترین رێگایە بۆ ئەوەی ناوچەکە لە کاردانەوەی
جددی ململانێکان لەسەر هەردوو ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی رزگار بکات.
پهیوهست به پێكهێنانی حكومهت، سهرۆكایهتیهكان
باسیان لە گرنگی خێراکردنی تەواوکردنی مەرجە دەستورییەکان و پتەوکردنی یەکڕیزی نیشتمانی
بۆ روبەڕوبونەوەی بارودۆخی ئێستا و پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی حکومەت بۆ چەسپاندنی
ئاسایش و سەقامگیری و باشترکردنی بارودۆخی ژیان و خزمەتگوزارییە گشتییەکان بۆ هاووڵاتییان
و پێشخستنی رێبازی چاکسازی و گەشەپێدانی بەردەوام کرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

