موشەكە نوێیەكانی ئێران باسوخواسی جەنگن
جیهان 11:23 AM - 2026-03-06
ميدياكان
موشەكە نوێیەكانی ئێران
ئەمڕۆ هەینی 6ی 3ی 2026، هەریەك لە وڵاتانی ئێران و ئیسرائیل دوای حەوت رۆژ لەهێرشەكانیان بۆ سەر یەكتر، دەستپێكردنی شەپۆلێكی دیكەی هێرشی بەرفراوانیان بۆسەر یەكتر دەستپیكردو ئیسرائیلیش رایدەگەیەنێت: ئێران دوو جۆر موشەكی كاریگەری هەیە كەبەكارهێنانیان تاوانی جەنگە.
میدیاكانی ئیسرائیل رایانگەیاند: ئێران دوو جۆر موشەكی كاریگەری هەیە، كە یەكێكیان خوڕەم شەهر 4 ە، كەزۆری هەیەو نزیكەی 1500 كیلۆ تەقەمەنی هەڵدەگرێت و پێش گەشتنی بە ئامانجەكەی بە 8 كم دەبێتە 80 پارچە و تائێستا یەك دانە لەم جۆرە موشەكەی تەقاندووە.
هاوكات ئاماژەیان بەوەشدا: لەموشەكی خوڕەم شەهر مەترسیدارتر، موشەكی جۆری رستاخیزە، كە ئیسرائیل، پێیوایە ئەم دوو جۆرە كۆمەڵكوژن و تاوانی جەنگن و نابێت ئێران بەكاریان بهێنێت، چونكە زیانی گەورە لەو دەوڵەتانە دەدات كە ئامانجی ئێرانن.
هاوكات سوپای پاسداران رایگەیاند: ئەو موشەكانەی ئەمڕۆ كەبەكاریان دەهێنن لە نەوەی نوێ و پێشكەوتوون، كەپێدەچێت لەنێویاندا موشەكەكانی "خەیبەر شكێن" و "خۆڕەمشەهر 4" هەبن، كەهێندە خێران، سیستەمی بەرگریی ئاسمانی لەتەلئەبیب ناتوانێت مامەڵەیان لەگەڵدا بكات و ژمارەیەكی زۆریشیان تێدەپەڕن و لەئامانجەكانیان دەدەن، جگەلەوەی ژمارەیەكیان موشەكی پارچەپارچەن و هەر كە نزیكدەبنەوە بەسەر 20 ئامانجدا دابەشدەبن و رووبەرێكی فراوان دەگرنەوە، تائێستاش هیچ موشەكێكی بەرگری ئاسمانی ناتوانێت رێگرییان لێبكات.
ئەمەش لەكاتێكدایە، یەكێك لەو موشەكانەی ئەمڕۆ لەلایەن ئێرانەوە ئاڕاستەی ئیسرائیل كران، تەرخانكرابوو بۆ یادی كچانی خوێندنگەی میناب، كە ئێران رایگەیاند: بۆهۆی هێرشەكانی ئیسرائیلەوە بۆسەر ئێران لە یەكەم رۆژی جەنگدا 160 خوێندكار لەخوێندنگەكەدا گیانیان لەدەستدا.
رۆژی شەممە 28ی 2ی 2026، هێرشی هاوبەشی ئیسرائیل ئەمریكا بۆسەر ئێران دەستیپێكردو تاوەكو ئێستا بەردەوامە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

