جه‌نگی ئه‌مریكا و ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئێران چووه هه‌فته‌ی دووهه‌مه‌وه
جیهان 02:41 PM - 2026-03-07
theglobeand
تاران دوای هێرشێکی ئیسرائیل
ئه‌مڕۆ 7ی3ی2026، جه‌نگی
نێوان ئیسرائیل و ئێران پێی نایه ناو هه‌فته‌ی دووه‌می خۆی و هه‌ردوولا به‌رده‌وامن
له‌هێرشه مووشهكیهكانیان و هه‌ڵهاتنی ئاسۆی وه‌ستانی جه‌نگیش دیارنییه.
بە 80 فڕۆکە چەند پێگەیەکی ئێران بۆردومان کران
ئه‌مڕۆ، میدیای ره‌سمی
ئێران رایگه‌یاند: جارێكی دیكه چه‌ندین پێگه له تاران بۆردومان كراون و ئیسرائیلیش
رایگه‌یاند، سه‌رباری به ئامانجگرتنی چه‌ند شوێنێك، كۆلێژی پۆلیسی تارانیش بۆردومان
كراوه.
ئیسرائیل ئه‌وه‌شی
ئاشكراكردوه: هێرشه‌كان به زیاتر له 80 فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆ سه‌ر ئێران ئه‌نجامدراوه، میدیاكانی ئیسرائیل ده‌شڵێن:
سوپای ئیسرائیل سه‌كۆكانی هه‌ڵدانی مووشه‌كیان له ڕۆژئاوا و ناوه‌ڕاستی ئێران بۆردومان
كردووه‌و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی به 230 موشه‌ك هێرشه‌كانی ئهمدوایانهیان
ئه‌نجامداوه.
کۆگای موشک بە ئامانج گیرا
هه‌ر ده‌رباره‌ی به
ئامانجگرتنی پێگه‌كانی ئێران، سوپای ئیسرائیل ئاشكرایكردووه: دوو شوێنی كۆگاكردنی
مووشه‌ك بۆردومان كراون، كۆلێژی سه‌ربازی ناوه‌ندی له‌باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی تارانیش
بووه‌ته ئامانجی هێرشه‌كانیان.
به‌پێی ڕاگه‌یاندنی
سوپای ئیسرائیل، هێرشه‌كان سه‌نته‌رێكی فه‌رمانده‌یی له ژێر زه‌وی و شوێنه‌كانی كۆگای
موشه‌ك به ئامانج گرتووه.
هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل بەردەوامە
له‌به‌رامبه‌ریشدا، به‌ره‌به‌یانی
ئه‌مڕۆ ئێران ده‌ستی به‌هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر شاره‌كانی ئیسرائیل كرده‌وه‌و له‌و وڵاته‌ش زه‌نگی
ئاگاداركردنه‌وه لێدراو و سیستمی به‌رگری كه‌وته‌وه كار.
ئێران دەبێت خۆی رادەست
بکات.
له‌باره‌ی وه‌ستانی جه‌نگیش، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی
ئه‌مریكا، نوێترین هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر وه‌ستانی جه‌نگ راگهیاندو داوای خۆ راده‌ستكردنی
ئێرانی كرد، له به‌رامبه‌ر وه‌ستانی جه‌نگ.
راشیگه‌یاند: له‌ئێستادا
به دوای سه‌ركرده‌یه‌كی په‌سه‌ندكراودا ده‌گه‌ڕێن، كه مامه‌ڵه‌ی باش له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا
و ئیسرائیل بكات، بۆیه گرنگ نیه ئه‌گه‌ر دیموكراسیش نه‌بێت و ئاینی بێت.
ئێران هێرش بۆ سەر دراوسێکانی رادەگرێت
له به‌رامبه‌ریشدا، مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆككۆماری
ئیسلامی ئێران، رایگه‌یاند: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خۆمان راده‌ست ناكه‌ین و ئه‌و خه‌ونه‌یان
نایه‌ته‌دی.
پزیشكیان، له‌په‌یامێكی
ڤیدیۆیدا، كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی راگهیاندو ئاشكرایكرد: كه هێرشه‌كانیان بۆ
سه‌ر وڵاتانی دراوسێ راده‌گرن، ته‌نها به‌رگری له‌خۆیان ده‌كه‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه،
ئه‌بو فه‌زڵ شكارچی وته‌بێژی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران، به ئاژانسی ته‌سنیمی
راگه‌یاند: هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر ئیسرائیل به‌رده‌وامده‌بێت.
وتیشی: له‌هه‌ر شوێنێكه‌وه
هێرشمان بكرێته سه‌ر، ئه‌وه ئه‌و شوێنه ده‌بێته ئامانجی ره‌وای هێرشهكانمانن.
له‌باره‌ی به‌رده‌وامی هێرشه‌كانیش بۆ سه‌ر وڵاتانی
دراوسی، شكارچی رایگه‌یاند: هه‌وڵی زۆر ده‌ده‌ین، زیان به وڵاتانی دراوسێ نه‌گه‌یه‌نین
و زیان له سه‌روه‌ری ئه‌و وڵاتانه نه‌ده‌ین، بۆیه له‌هه‌ر وڵاتێكه‌وه هێرشمان
نه‌كرابێته سه‌ر، ئێمه‌ش هێرشمان نه‌كردووه‌ته سه‌ریان.
هێرش بۆ سەر لوبنان بەردەوامە
ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ش له‌كاتێكدایه،
ئیسرائیل سه‌رباری به‌رده‌وامی هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ئێران، دوێنێ 6ی3ی2026، به‌یروتی
پایته‌ختی لوبنانی به‌چڕی بۆردومانكردو چه‌ندین باڵه‌خانه‌ی به‌ئامانجگرت، كه پێشتر
داوای چۆڵكردنی ئه‌و شوێنانه‌ی كردبوو.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه،
رۆژی 28ی2ی2026وه، هێرشی ئه‌مریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران ده‌ستی پێكردووه و ئێرانیش
به توندی وه‌ڵامی هێرشه‌كانی داوه‌ته‌وه و عیراق و هه‌رێمیش پریشكی هێرشه‌كانیان
به‌ركه‌وتووه و هێشتا دیار نییه كه‌ی و چۆن جه‌نگه‌كه ده‌وه‌ستێت؟ یان جه‌نگه‌كه
فراوانتر ده‌بێت و چه‌ندین وڵاتانی دیكه‌ش ده‌گرێته‌وه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

