وەزارەتی رۆشنبیری: میدیاكان بەرپرسیارانە رووماڵبكەن و ئاسایشی نیشتمانی بپارێزن
کوردستان 09:54 PM - 2026-03-08
PUKMEDIA
وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان
بەڕێوەبەرایەتی گشتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوەی وەزارەتی رۆشنبیری داوا لەكەناڵەكانی راگەیاندن دەكات بەشێوەیەكی بەرپرسیارانە رووماڵی رووداوەكان بكەن، بەجۆرێك پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی و سەروماڵی هاووڵاتیان ئەولەویەتی یەكەم بێت، دەشڵێت: وەزارەتمان رێكاری یاسایی توند بەرامبەر بەسەرپێچیكارانی یاساو رێنماییەكان دەگرێتەبەر.
لەڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوەی وەزارەتی رۆشنبیری كەئیمزای شیروان عەوڵا میرزا بەرێوەبەری گشتی لەسەرەو كۆپییەكی بۆ PUKMEDIA نێردراوە راگەیەندراوە: بەداخەوە ناوچەكەمان بەدۆخێكی سەخت و ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت، هەرچەندە هەرێمی كوردستان بەشێك نییە لەو جەنگەو لەداهاتووشدا بەشێك نابێت لێی و بەتەواوەتی سەربەخۆیی و بێلایەنی خۆی دەپارێزێت، بەڵام بەو حاڵەشەوە هەرێمەكەمان لەدۆخێكی نائاسایدایەو پڕیشكی جەنگەكە بەرئێمەش كەوتووە.
راشیگەیاندووە: بۆیە جەخت لەسەر ناوەڕۆكی نووسراومان ژمارە 235 لە 2ی 3ی 2026دەكەینەوە، كە كەناڵەكانی راگەیاندن بەشێوەیەكی بەرپرسیارانە رووماڵی رووداوەكان بكەن، بەجۆرێك پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی و سەروماڵی هاووڵاتیان ئەولەویەتی یەكەمی كەناڵەكان بێت، هەروەها لەكاتی روماڵی راستەوخۆی رووداوەكاندا نەبنە هۆی دڵەڕاوكێ بۆ هاووڵاتییان و دووربن لەبڵاوكردنەوەی گواستنەوەی راستەوخۆ یان وێنەی ئاڕاستەكردنی درۆن و موشەك و شوێنی زیانلێكەوتوو.
ئاماژە بەوەشكراوە: لەم كاتەدا ئەو هەڵسوكەوتە لەلایەن هەر دەزگاو رایەڵەیەكی میدیاییەوە بكرێت دوورە لەیاساو لۆژیك و پێچەوانەی ماددەی سێیەم/بڕگەی سێیەمە لە (رێنمایی رێكخستنی فریكوێنسی سپەیس لە هەرێمی كوردستان).
لەكۆتایی راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوەی وەزارەتی رۆشنبیریدا ئەوەش راگەیەندراوە: وەزارەتمان ئەركی خۆیەتی كەڕێكاری یاسایی توند بەرامبەر بەسەرپێچیكارانی یاساو رێنماییەكان بگرێتەبەر.
PUKMEDIA
دەقی راگەیەندراوەكە:
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

