جەی پی مۆرگان: بەرهەمنەهێنانی نەوت زۆرترین کاریگەری لەسەر عیراق دەبێت
عیراق 09:16 PM - 2026-03-09
PUKMEDIA
کێڵگەیەکی بەرهەمهێنانی نەوت
بانکی جەی پی مۆرگان رایدەگەیەنێت: ئەگەر بەرهەمهێنانی نەوت بوەستێت زۆرترین کاریگەریی لەسەر عیراق دەبێت.
بانکی جەی پی مۆرگان لەڕاپۆرتێکدا ئاماژە بەوەدەکات، عیراق تەنها کۆگایەکی بچووکی هەیە و بەشی سێ ڕۆژ دەکات، پێش ئەوەی تانکی عەمبارەکانی پڕببێتەوە، ئەمەش ناچاری دەکات بەرهەمهێنانی بوەستێنێت، چونکە چیتر شوێنی هەڵگرتنی نەوتە نوێیەکە نامێنێت.
راشیگەیاندووە: نەوت ناتوانێت بە سادەیی بەبێ عەمبارکردن بڕوات، بۆیە کۆمپانیاکانی نەوت ناچارن بیرەکان دابخەن، هاوکات تانکی عەمبارکردنی سعودیە دەتوانێت بۆ ماوەی (65) ڕۆژ نەوتی پێویست هەڵبگرێت، تانکی قەتەریش بۆ ماوەی (20) ڕۆژ.
هەر لەڕاپۆرتەکەدا بانکی جەی پی مۆرگان روونیکردووەتەوە، دروستکردنی تانکی هەڵگرتنی نەوت لەڕووی تەکنیکییەوە یەکێکە لە سادەترین پڕۆژەکانی پیشەسازی نەوتی جیهانی. بۆ نموونە یەک تانکی بە توانای یەک ملیۆن بەرمیل دەتوانرێت لە ماوەی (12 بۆ 18) مانگدا دروستبکرێت بە تێچووی نزیکەی (40 بۆ 70) ملیۆن دۆلار، هاوکات تەکنەلۆژیاکە سادەیە و دەیان ساڵە ناسراوە و بەدروستکردنی دەتوانرێت (10) ملیۆن بەرمیل هەڵبگرێت و کەمتر لە (700) ملیۆن دۆلاری تێدەچێت، ئەمەش شکستێکی دیکەیە، کە بۆ تۆماری حکومەتە یەک لە دوای یەکەکان زیاد کراوە، بەوپێیەیمیریان لە چۆنێتی زیادکردنی هەڵگرتنی نەوت نەکردووەتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

