رۆژی جلی کوردی، لە پێشنیارێکەوە بۆ نەریتێکی نیشتمانی
کوردستان 10:09 AM - 2026-03-10
PUKMEDIA
چەند دیزاینێکی جلی کوردی و خشڵەکانی
ئەمڕۆ 10ی3، لە سەرانسەری هەرێمی
کوردستان، بە رۆژی جلی کوردی دیاریکراوە، کە هێشتا نەبووەتە یاسا، بەڵکو سەرەتا بڕیاری
وەزارەتێک بوو، دوایش تەواوی دام و دەزگاکانی هەرێمی گرتەوە، بەبێ پابەند بوونێکی
یاسایی.
بەپێی بەدواداچونێکی PUKMEDIA، پەرلەمانی
کوردستان، هیچ پرۆژە یاسا، یان یاسا و بڕیارێکی دەرنەکردووە، بۆ ئەوەی 10ی3ی هەموو
ساڵێک بە رۆژی جلی کوردی دیاریبکرێت، بەڵکو وەزارەتی پەروەردە لە ساڵی 2011، وەک
پێشنیار داوای کرد، خوێندکاران لەو رۆژەدا جلی کوردی بپۆشن، دواتریش، پێشنیارەکە
وەک بڕیاری لێهات، مامۆستا و خوێندکارانی خوێندنی باڵاش، لەو رۆژەدا جلی کوردیان
پۆشی، پاشان وەک کلتورێکی ساڵانەی نەتەوەیی، تەواوی فەرمانگەکانی گرتەوە،بەبێ
پابەندبوونێکی یاسایی، هۆکاری دیاریکردنی ئەو رۆژەش وەک خۆ ئامادەکردنێک دێت بۆ
سەری ساڵی کوردی و یادەکانی نەورۆز.
جلی کوردی، دوای ئاڵا و خاک، بەیەکێک لە سیمبولە دیارەکانی گەلی کورد
دادەنرێت، تیایدا ژنان و پیاوان بەشێوەیەکی جلی ئاڵ و خۆیان دەگۆڕن، کە کورد لە نەتەوەکانی
دیکە جیا دەکاتەوە.
جلی کوردی
پیاوان، زیاتر خۆی لە ستارخانی و مراخانی و ڕانک و چۆغە و شاڵ و کەتافی،
دەبینێتەوە، جلی کوردی ژنانیش لە
کەواو سەڵتە و هێلەک و ئاوەڵکراس پێکدێن، بەپێی سەردەمیش گۆڕانکاری بە مۆدێل و
دیزاینەکانیدا دێت.
زۆربەی خەڵکی
کوردستان، لەبۆنە و ئاهەنگەکاندا جلی کوردی دەپۆشن، لە هەر پارچەیەکی کوردستان
جلوبەرگی تایبەت بە خۆیان هەیە، هی باکور جیاوازە لە باشور و هی رۆژهەڵات جیاوازە
لە رۆژئاوا، هاوکات لە وەرزی بەهار و بەتایبەت لە وەرزی نەورۆزدا، خەڵکی نۆرە
لەسەر دوورینی جلی کوردی دەگرن و زیاتر لە نەورۆزدا جلی کوردی دەپۆشرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

