لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێر: یەکێتی بێ جیاوازی بۆ خزمەتکردنی خەڵکەکەی تێدەکۆشێت
کوردستان 07:16 PM - 2026-03-10
PUKMEDIA
رێباز بێركۆتی ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی 3ی هەولێری یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان
لێپرسراوی مەڵبەندی 3ی هەولێری یەكێتیی نیشتیمانیی
كوردستان،لە ساڵیادی رزگاركردنی شاری هەولێر لە پەیامێکیدا رایگەیاند: 35 ساڵ پێش ئێستا
بەسەرپەرشتی جەنابی كاك كۆسرەت و بەهاوكاری خەڵكی ڕاپەریوی شاری هەولێر، شارەکە
ئازادكرا، دووپاتیشی دەکاتەوە : وەک
یەکێتی خۆمان بەخزمەتكاری خەڵكەكەی دەزانین ،تێدەكۆشین بۆ خزمەتكردنیان بەبێ جیاوازی.
دەقی پەیامەکەی لێپرسراوی مەڵبەندی 3ی هەولێر:
لەساڵیادی ڕاپەرینی شاری هەولێر رێباز بێركۆتی
لێپرسراوی مەڵبەندی ٣ی هەولێری یەكێتیی پەیامێكی بڵاوكردەوە
جەماوەری قارەمان و تێكۆشەری هەولێر
كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان
پێشمەرگە قارەمانەكان و زیندانیانی سیاسی و تێكۆشەرانی
دێرین
ژنان و گەنجان و لاوان
ساڵیادی رزگاركردنی شاری هەولێر ،شاری قەڵاو
منارو لەهەولێرییەكان پیرۆز دەكەم ،ئەو رۆژە مێژووییە دەبێ بكەینە كەرنەڤاڵێكی
گرنگ بۆ پاراستنی یەكریزی و یەك خیتابی ناو ماڵی كورد،چونكە ڕاپەرین بەرهەمی یەكریزیمان
بوو لەژێر سایەی بەرەی كوردستانی .
یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، ئەوێ رۆژێ بەرابەرایەتی
سەرۆك مام جەلال ئەو رۆژەی دانابوو كەدەبێ كوردستان ئازاد بێت و حوكمی خۆ بەخۆی
بكرێت ،كە ئەو راپەرینە بووە هۆی ئەنجامدانی هەڵبژاردن و دامەزراندنی دامەزراوە شەرعییەكانی
پەرلەمان و حكومەت ،ئێستاش یەكێتیی بەسەرۆكایەتی بافل جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی
نیشتیمانیی كوردستان پارێزەری ئەو دەستكەوتانەیەو گەشەی پێدەدات.
35 ساڵ پێش ئێستا بەسەرپەرشتی جەنابی كاك كۆسرەت
بە بروسكەی (لەباوكی رێناسە و بۆ شانە چەكدارەكانی بروسك ،لێتانەوە نزیكین دەستبەكاربن)بەهاوكاری
خەڵكی ڕاپەریوی شاری هەولێر و رێكخستنە نهێنییەكان و شانە چەكدارەكان ،هەولێر
ئازادكرا و لەرژێمی بەعس پاككرایەوە و لەبەردەم قەڵا و پارێزگای هەولێر سەركەوتن ڕاگەیاندرا.
تێكۆشەران
هەولێر و هەولێرییەكان وەك هەمیشە قارەمانانە و
سەربەرزانە چوكیان بەدوژمن داداوە ،لەو رۆژە پیرۆزەدا وەك یەكێتیی نیشتیمانیی
كوردستان دووپاتیدەكەینەوە كە خۆمان بەخزمەتكاری خەڵكەكەی دەزانین ،تێدەكۆشین بۆ
خزمەتكردنیان بەبێ جیاوازی ،هەموو لایەكیش ئاشنان بەوەی كە هەولێرییەكان هەمیشە وەفادار
و خاوەن هەڵوێستی خۆیانن.
دووبارە پیرۆز بیت رۆژی ڕاپەرینی شاری هەولێر
،سەری رێز و نەوازشیش دادەنوێنم بۆ شەهیدانی ڕاپەرین و ئازادی خەڵكی هەولێر .
رێباز بێركۆتی
ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی 3ی هەولێری
یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

