زانکۆی چەرموو لەلایەن حکومەتی عیراقەوە بۆ هەمیشە دانیپێدانرا
کوردستان 08:38 PM - 2026-03-10
زانكۆی چەرموو
دكتۆر هەڵەت ڕەشید سەرۆكی زانكۆی چەرموو
زانكۆی چەرموو لەلایەن حكومەتی عیراقەوە بە
هەمیشەیی دانیپێدانرا و سەرۆکی زانکۆکەش رایدەگەیەنێت: پاش جێبەجێکردنی مەرجەکان و
گۆرینی ناوی کۆلێژی کار و بەشی تاقیگەی پزیشکی، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی
عیراق دانپێدانانی زانکۆی چەرمووی کرد بەهەمیشەیی.
ئەمڕۆ 10ی3ی2026، دكتۆر هەڵەت ڕەشید
سەرۆكی زانكۆی چەرموو، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا دانپێدانانی هەمیشەی زانكۆی چەرمووی
لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراقەوە ڕاگەیاند.
ئاماژەی بەوەشکرد: پێشتر زانکۆی چەرموو دانپێدانانی
لە مانگی شەشی ساڵی 2024 وەرگرتبوو ، بەڵام چەند مەرجێک دانرابوو کە پێویست بوو
تاکو 1ی1ی2026، جێبەجێبکرێت،بۆیە پاش جێبەجێکردنی مەرجەکان و گۆرینی ناوی کۆلێژی
کار بۆ کۆلێژی کارگێڕی وئابووری، هەروەها بەشی تاقیگەی پزیشکی بۆ بەشی شیکاری نەخۆشییەکان،
لە رۆژی 8ی3ی2026، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوە عیراق دانپێدانانی زانکۆی چەرموو
کرد بەهەمیشەیی و بۆ ساڵی ئایندە سەرجەم بەش و کۆلێژەکانی زانکۆی چەرموو لە ڕێبەری
خوێندکارانی زانکۆکانی عیراق دادەنرێت و دەرچووانی ئەم بەشانە دەتوانن سود لە دامەزاراندنی
خوێندنی باڵای حکومەتی ناوەند ببینن.
لە کۆتایشدا،
دكتۆر هەڵەت ڕەشید سەرۆكی زانكۆی چەرموو، سوپاسی تایبەتی ئاراستەی عەتا محەمەد لێپرسراوی
نوسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کرد، کە لەماوەی مانەوەی
وەفدی بەغداد هاوکاری زانکۆی چەرموو بوو،
هەروەها سوپاسی هەریەک لە پارێزگاری سلێمانی دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر و لیوا بەختیار
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی کرد کە هاوکاری زانکۆ بوون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

