خانه‌قین له‌به‌عس پاككرایه‌وه
کوردستان 09:22 AM - 2026-03-11
ئەرشیف
یەکگرتنەوەی مەفرەزە پارتیزانەکانی گەرمیان و هێزەکانی (سرک) لەکەلارەوە بەرەو رزگارکردنی خانەقین
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به به‌رنامه‌یه‌كی ورد كاری بۆ ئه‌نجامدانی راپه‌ڕین له‌شاری خانه‌قین كرد، هێزی پێشمه‌رگه‌و راگه‌یاندن و له رێگای سوپای رزگاریی كوردستانه‌وه، ئاماده‌كاریی باشی له‌ناو شاره‌كاندا كرد، كاروانی رزگاركردنی خانه‌قین به‌فه‌رمانده‌یی عه‌لی شامار پێكهێنراو له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا توانرا شاره‌كه له‌ده‌ستی رژێم رزگار بكرێت.
مامۆستا سۆران كه پێشمه‌رگه‌ی دانه‌بڕاوه له‌باره‌ی راپه‌ڕینی شاری خانه‌قین و پێكهێنانی كاروانی رزگاركردنی خانه‌قینه‌وه ده‌ڵێت:" ئێمه وه‌كو پێشمه‌رگه‌ی دانه‌بڕاو، كاروانی رزگاركردنی خانهقیمان پێكهێنا، كه ئه‌م هه‌ڤاڵانه بووین: عه‌لی شامار وه‌كو فه‌رمانده، مامۆستا سۆران، حه‌سه‌ن جیهاد، ئیبراهیم مه‌دحت، سه‌ڵاح جومعه، یوسف عزیز ، كه‌ریم ره‌حمان، سه‌باح مه‌ولود، كه‌ریم عه‌سكه‌ر، حه‌قی محه‌مه‌د، عه‌دنان قادر، حسێن قاسم و به‌رزان چاوشین".
له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا هێزه‌كانی به‌عس تێكشكێندرا
روونیشی ده‌كاته‌وه:" له 7/3/1991دا له‌گوندی ته‌په‌ڕه‌شی سه‌ر سنوور و خوارووی به‌مۆوه، له‌گه‌ڵ كاروانی ده‌ربه‌ندیخان و كه‌لار و كفری و دووز، به فه‌رمانده‌یی فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر و شێخ جه‌عفه‌ر به‌ڕێكه‌وتین، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنمان به باوه‌نوور، هێزه‌كانی دوژمن رایانكرد و رۆژی دواتر گه‌یشتینه كه‌لار و ئه‌وێش رزگاركرا، رۆژی دوای ئه‌وه‌ش هێزه‌كانمان به‌ره‌و كفری و دووز هێرشمان كرد‌و ره‌تڵی ئێمه‌ش دوانیوه‌ڕۆی 10/3/1991 به‌ره‌و خانه‌قین به رێكه‌وتن و هێزه‌كانی دوژمنمان له (ساڵح ئاغا) تێكشكاند‌و رایانكرد، هه‌روه‌ها بۆ پاشنیوه‌ڕۆی 11/3/1991، به‌ره‌و خانه‌قی هێرشمان كرد‌و له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا هێزه‌كانی دوژمن تێك‌شكان و رایانكرد".
پێشمه‌رگه و خه‌ڵك پێكه‌وه كه‌رنه‌ڤاڵی رزگاركردنی شاره‌كه‌یان گێڕا
حه‌سه‌ن جیهاد ئه‌مین، یه‌كێكه له‌ئه‌ندامانی كاروانی رزگاركردنی خانه‌قین رایده‌گه‌یه‌نێت دوای رزگاركردنی شاره‌كه " پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی شاره‌كه پێكه‌وه كه‌رنه‌ڤاڵی رزگاركردنی شاره‌كه‌یان به‌خۆشی كرده‌وه، به‌چه‌ند سه‌عاتێك هه‌رچی سیاسه‌تی نه‌خشه بۆ كێشراوی پێشتری به‌عس بوو هه‌ڵوه‌شایه‌وه و بوو به بڵقی سه‌ر ئاو، رۆڵه‌كانی خانه‌قی و مه‌فره‌زه‌كانی پێشمه‌رگه به سه‌رپه‌رشتی رۆڵه‌ی به ئه‌مه‌ك و دیاری شاره‌كه كۆچكردوو كاك عه‌لی شامارو ژماره‌یه‌كی كه‌م له‌پێشمه‌رگه‌ی كۆڵنه‌ده‌ری شاره‌كه‌و شاره‌كانی كه‌لار و ده‌ربه‌ندیخان و بناری به‌مۆ توانیان بگه‌نه شار.
شاره‌كه كه‌وته‌وه ده‌ست به‌عس
به‌هۆی هێرشی دڕندانه‌ی به‌عس رزگاركردنی خانه‌قین زۆری نهخایهندو له‌و باره‌وه‌یه مامۆستا سۆران ده‌ڵێت:" رۆژی دووه‌م هێزه‌كانی دوژمن له‌چه‌ندین لاوه‌و به پاڵپشتی هه‌لیكۆپته‌ر و تۆپ و راجیمه و مووشه‌كی گه‌وره، په‌لاماری خانه‌قی-یانداو زۆر دڕندانه تۆپبارانی شاره‌كه‌یان كرد كه به‌هۆیه‌وه ده‌یان كه‌س شه‌هید بوون".
له‌باره‌ی به‌رگری پێشمه‌رگه‌ش له شاره‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات:" ئێمه توانیمان هه‌تا نزیكه‌ی سه‌عات چواری پاشنیوه‌ڕۆ به‌رگریی سه‌خت بكه‌ین، به‌ڵام له‌به‌ر نابه‌رابه‌ریی هێزی ئێمه و دوژمن تۆپبارانی سه‌خت و زه‌ره‌رو زیانی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و نه‌مانی ته‌قه‌مه‌نی، ناچاربووین ناو شار چۆڵ بكه‌ین و به‌ره‌و گوندی میهخاس بكشێینه‌وه".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

