گرانبونى نرخى نان و سەموون رەتدەکرێتەوە
کوردستان 11:23 AM - 2026-03-11
کوردسات نیوز
نانەواخانە
گرانبوونى نرخى نان و سەموون رەتدەکرێتەوە و سەرۆکى
سەندیکاکانى کوردستانیش رایدەگەیەنێت: پاش کۆبوونەوەمان لەگەڵ قائمقامیەتى سلێمانى
بڕیارمانداوە نرخى نان و سەموون وەکو خۆى بمێنێتەوە و لەبەرامبەریشدا قائیمقامیەتى
سلێمانى بەڵێنى پێداوین کە غازمان بەهەمان نرخى پێشتر پێ بدرێت.
دەروون رزگار سەرۆکى سەندیکاکانى کوردستان لە
کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەمڕۆ کۆبووینەوە لەگەڵ نوێنەرى نانەواخانە و
سەموونخانەکان بەخۆشحاڵییەوە لە قائیمقامیەتەوە بەڵێنمان پێدرا، کە نرخى غازمان
بەهەمان شێوەى پێشوو کە بۆ هەر بتڵێک هەشت هەزار و 500دینارە پێ بدرێت، لە
بەرامبەریشدا نوێنەرى نانەواخانە و سەموونخانەکانى سلێمانى لە کۆبوونەوەکەدا بەڵێنیاندا
ئەگەر ئەو گرفتەیان بۆ چارەسەر بکرێت نرخى نان و سەموون وەک خۆى دەهێڵنەوە.
راشیگەیاند: لەچەند رۆژى ئایندەدا دابەشکردنى
غاز لە سنورى پارێزگاى سلێمانى ئاسایى دەبێتەوە و ئەو گرفتە کەمەشى لەم چەند رۆژەى
رابردوودا هەبووە، کاریگەرى ناکاتە سەر گرانبوونى نرخى نان و سەموون و کەمکردنەوەى
کێشى گونک.
ماوەى چەند رۆژێکە دابەشکردنى غاز کەمبوەتەوە
و ئەمەش گرفتى بۆ نانەواخانە و سەموونخانەکان لە هەرێمى کوردستان بەگشتى
دروستکردووە و لەبەرامبەر ئەمەشدا نانەواخانە و سەموونخانەکان رایانگەیاندبوو، ئەگەر
کێشەکەمان بۆ چارەسەرنەکرێت چوار نان دەکەین بە هەزار دینار، بەڵام ئەمڕۆ
کێشەکەیان بۆ چارەسەر کرا و بەمەش نرخى نان و سەموون وەک خۆى مایەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

