کۆسرەت رەسوڵ عەلی: ئەرکی حزبە کوردستانییەکانە بەرامبەر بەخوێنی شەهیدان یەکدەنگ بن
کوردستان 11:54 AM - 2026-03-11
PUKMEDIA
کۆسرەت رەسوڵ عەلی
کۆسرەت رەسوڵ عەلی لە ساڵیادی 35 ساڵەی راپەڕین و رزگارکردنی هەولێردا پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی خەڵکی تێکۆشەرو قارەمانی هەولێر دەکات و رایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ کە یادی ئەو رۆژە مێژووییە دەکەینەوە، ناوچەکە بەدۆخێکی دژوار تێپەڕدەبێت، ئەرکە لەسەر هێزو لایەنە سیاسییەکان بەرامبەر خوێنی شەهیدان و قوربانیدانی تێکۆشەران و پاراستنی ئەزموونەکەمان یەکدەنگ بن و بەرۆحی ئەوێ رۆژێی بەرەی کوردستانی کاربکەن بۆ پاراستنی ئەزموونەکەمان و درێژەدان بەخەبات تا گەیشتن بە ئاواتە لەمێژینەکانمان.
دەقی پەیامەکە:
(35)هەمین ساڵیادی راپەڕین و ئازادکردنی هەولێر لە تەواوی کوردستانیان بەگشتی و خەڵکی تێکۆشەرو قارەمانی هەولێر پیرۆز دەکەم و هیواخوازم ئەم یادە پیرۆزە ببێتە مایەی خۆشی و شادی بۆ گەلەکەمان و بیکەینە دەرفەتێک بۆ یەکڕیزی نێوان هێزو لایەنە سیاسییەکان.
یەکێک لە گەورەترین شانازییەکانی ژیانمە، (35) ساڵ لەمەوبەر لەلایەن بەرەی کوردستانییەوە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئازادکردنی هەولێرمان پێ سپێردرا، هەر ئەوسا لە قاسمەڕەشەوە بەپلانێکی ورد، بە بەشداری رێکخستنە نهێنییەکان و شانەچەکدارەکان و هێزو لایەنە سیاسییەکان و خەڵکی راپەڕیوی هەولێر بە بەشداری راستەوخۆی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و گەیشتینە هەولێرو شانبەشانی خەڵکەکەی خۆمان لە هەولێر توانیمان لە کەمترین کاتدا هەولێر پاک بکەینەوەو سەرجەم دام و دەزگاکانی بەعس کۆنتڕۆڵ بکەین، سەرکەوتووانە و سەربەرزانە پلانەکەمان جێبەجێ کردو لەبەردەم قەڵای دێرین و سەرکەشی هەولێر ئاهەنگی سەرکەوتنمان گێڕا.
ئەمڕۆ کە یادی ئەو رۆژە مێژووییە دەکەینەوە، ناوچەکە بەدۆخێکی دژوار تێپەڕدەبێت، ئەرکە لەسەر هێزو لایەنە سیاسییەکان بەرامبەر خوێنی شەهیدان و قوربانیدانی تێکۆشەران و پاراستنی ئەزموونەکەمان یەکدەنگ بن و بەرۆحی ئەوێ رۆژێی بەرەی کوردستانی کاربکەن بۆ پاراستنی ئەزموونەکەمان و درێژەدان بەخەبات تا گەیشتن بە ئاواتە لەمێژینەکانمان.
دووبارە یادی راپەڕین و ئازادکردنی هەولێر لە هەمووان پیرۆز دەکەم و سەری رێز و نەوازش بۆ شەهیدانی رێگای رزگاری کوردستان دادەنوێنین.
کۆسرەت رەسول عەلی
11ی ئازاری2026
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

