ساڵح موسلیم، خەباتکارێکی کەم وێنە
کوردستان 10:00 PM - 2026-03-11
PUKMEDIA
ساڵح موسلیم محەمەد
ساڵح موسلیم محەمەد یەکێک لە دیارترین کەسایەتییە
سیاسییەکانی رۆژئاڤای کوردستان بەهۆی نەخۆشیەوە، لەهەولێری پایتەختی هەرێمی
کوردستان کۆچی دواییکرد.
ژیاننامە:
ساڵح موسلیم لە
ساڵی 1951 لەگوندی شێرانی کۆبانێ لە خێزانێکی نەتەوەیی له دایكبووه.
خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە کۆبانێ تەواو
کردووە و دواتر بۆ درێژەدان بە خوێندن چووەتە وڵاتی تورکیا و لە ساڵی 1997دا بڕوانامەی ئەندازیاریی کیمیایی لە زانکۆی تەکنیکیی ئەستەنبوڵ بەدەستھێناوە ولەوێوە بەرەو لەندەن بەڕێکەوتووە بۆ
فێربونی زمانی ئینگلیزی، پاش گەڕانەوەشی لە ماوەی ساڵانی 1980کاندا چووەتە وڵاتی
سعودیە و بووەتە کارمەند لە دەزگای پترۆمینی سەر بە وەزارەتی نەوتی سعودیە.
هەر لە تەمەنی گەنجییەوە تێکەڵ بە کاری سیاسی
بووە و کاریگەری بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردی لەسەر بووە، هاوکات لە ساڵی 2003 دا بووە بە یەکێک لە دامەزرێنەرانی
پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە) و بەهۆی چالاکییە سیاسییەکانییەوە چەندین جار لەلایەن رژێمی سووریاوە
دەستگیرکراوە و ئەشکەنجە دراوە.
لە ساڵی 2010 دا وەک هاوسەرۆکی پەیەدە هەڵبژێردرا، لەو
کاتەدا بەهۆی گوشارەکانی حکومەتی سوریاوە ڕووی لە هەرێمی کوردستان کرد، بەڵام لەگەڵ
دەستپێکردنی ئاڵۆزییەکانی سوریا لە ساڵی 2011،
گەڕایەوە بۆ ڕۆژئاڤای کوردستان.
لە دوای ساڵی 2011،
ساڵح موسلیم وەک یەکێک لە دیپلۆماتکارە چالاکەکانی کورد لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دەرکەوت.
نوێنەرایەتیی پڕۆژەی "بەڕێوەبەریی خۆسەر"ی
کردووە لە کۆڕ و کۆبوونەوە نێودەوڵەتییەکاندا.
ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو لە ڕێکخستنی بەرگریی کورد لە
دژی گرووپە توندڕەوەکان و بەتایبەت لە شەڕی مێژوویی کۆبانێدا.
ساڵح موسلیم خێزاندارە و خاوەنی چەند منداڵێکە ویەکێک لە کوڕەکانی بە ناوی (شێڤان) لە ساڵی 2013دا لە کاتی بەرگریکردن لە خاکی ڕۆژئاڤا لە شەڕێکدا دژی بەرەی نوسرە شەهید بوو.
هەفتەی رابردوو بەمەبەستی چارەسەری نەخۆشی گورچیلە گەیەندرایە هەرێم و شەوی 11ی3ی2026 بەهۆی نەخۆشییەوە لەهەولێری پایتەختی هەرێمی
کوردستان کۆچی دواییکرد و بۆ دواجار ماڵئاواییکرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

