لهگهروی هورمزهوه 20 ملیۆن بهرمیل نهوتی رۆژانه بۆ جیهان كهمدهكات
جیهان 11:42 AM - 2026-03-12
Sky News
گەرووی هورمز
جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران نرخی نەوت لە
بازاڕەکانی جیهان بەرزدەکاتەوە، پسپۆڕێکی ئابووریش دەڵێت: ئەگەر جەنگەکە درێژە
بکێشێت، نرخی نەوت زیاتر بەرزدەبێتەوە.
بەهجەت ئەحمەد
شارەزا لە بوارى وزە و نەوت بە PUKMEDIA ی راگەیاند:
بەهۆی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران بەشی زۆری گەرووی هورمز داخراوەو ئەمەش
کاریگەری کردوەتە سەر کەمکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کەنداو بۆ جیهان، کە
لەئێستادا بەهۆی ئەو جەنگەوە رۆژانە 20 ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە لە گەرووی
هورمزەوە کەمتر هەناردەی ئەوروپا دەکرێت.
وتیشی: بەهۆی ئەو کێشەیەوە خستنەرووی نەوت لەبازاڕەکانی
جیهاندا دابەزیوەو ئەمەش نرخەکەی بەرز کردوەتەوە، هاوکات خواست لەسەر نەوتیش بەدوو
شێوە زیادی کردووە، یەکەم، بەکارهێنەرانی
نەوت چاوەڕوانی درێژەکێشانی جەنگەکە دەکەن و بۆ ئەو مەبەستەش هەوڵی پاشەکەوتکردنی
نەوت دەدەن، دووەم، زیادبونی خواست بەرامبەر بە خستنەڕوو، هۆکارێکی سەرەکیە بۆ
بەرزبونەوەی نرخی نەوت.
راشیگەیاند: لەئەگەری بەردەوامبونی جەنگەکە
چاوەڕواندەکرێت نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهان زۆر زیاتر بەرزببێتەوەو بەشێوەیەک
بەرمیلێک نەوت بگاتە 150 دۆلار، ئەمەش کاریگەری لەسەر بەکارهێنەرانی نەوت و غاز و
وزە، دەبێت، لەو چوارچێوەیەشدا لە ئێستادا بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپا روبەڕووی
کەمبونەوەی نەوت و غاز و بەرهەمەکانی دیکەی نەوتی خاو بونەتەوە.
هۆکارە دەرەکییەکان هەمیشە کاریگەری لەسەر نرخی نەوت و
بەرهەمەکانی دیکەی نەوتی خاو بەجێدەهێڵن و دابەزین و بەرزبونەوەی بەرچاو بەخۆیەوە
دەبینێت، وەک چۆن لەکاتی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا، بەهۆی نەبوونی خواست لەسەر
ئەو بەرهەمە نرخی بەرمیلێک نەوت دابەزینێکی بەرچاوی تۆمار کرد، لە ئێستاشدا
کاریگەری جەنگ نرخەکەی بە ئاستێکی بەرچاو بەرزکردوەتەوەو ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل
نەوتی پرێنت لە بازاڕدا 97 دۆلار و 85 سەنت بوو، کەبەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ دابەزیوە،
کە نرخەکەی 100 دۆلار و 55 سەنت بوو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

