بە نامەیەكی مام جەلال زاخۆش راپەڕی
کوردستان 09:38 AM - 2026-03-13
PUKMEDIA
پردی دەلال لە زاخۆ
لە رۆژی 13ی ئاداری ساڵی 1991 دانیشتوانی شاری زاخۆ ھاوشێوەی شار و شارۆچكەكانی دیكەی كوردستان، لەسەر راسپاردەی سەرۆك مام جەلال و دوای هەشت رۆژ لە راپەڕینەكەی دەروازەی راپەڕین دژ بە رژێمی بەعس راپەڕینیان دەستپێكرد.
لە زاخۆ سەرەتا پلان و بەرنامەی راپەڕین و دابەشبوونی هێزەكان بۆ هێرش كردنەسەر دامودەزگاكانی بەعس لە ناحیەی دەركار داڕێژرا، كە بێگومان هاوشێوەی تەواوی شار و شارۆچكەكانی دیكە لەوێش یەكێتی وەك یەكەم هێز رۆڵی سەرەكی لە راپەڕینی خەڵكی شارەكەدا بینی.
دوای نامەكەی مام جەلال، راپەڕینی زاخۆ دەستیپێكرد
یەكەم كۆبوونەوەی تایبەت بە راپەڕینی زاخۆ لە ماڵی سادق عومەر لە ناحیەی دەركار کرا، لەوێ نامەیەكی سەرۆك مام جەلال خوێندرایەوە، كە "مام" داوای راپەڕین و رزگاركردنی قەزای زاخۆی لە چەند كەسایەتییەك كردبوو.
راپەڕینی زاخۆ سەرەتا لە ناحیەی دەركارەوە دەستی پێكرد و ئێوارەی هەمان رۆژ هەر سێ ناحیەكە و زاخۆ لە ژێر كۆنتڕۆڵی هێزەكانی بەعس دەرهێنران.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەندازیار و پلاندانەری راپەڕین بوو، چونكە پێش راپەڕین لەسەر داوای یەكێتی جەبهەی كوردستانی پێكهێنرا و راپەڕین دەستیپێكرد، لەرێی رێكخستنەكانی ناوشاریشەوە ئامادەكاری تەواوی كرد بۆ راپەرین لە سەعاتی سفردا و ئێزگەی دەنگی گەلی كوردستانیش سەرچاوەی گەیاندنی كۆدەكانی راپەڕین بوو، بۆیە شانەچەكدارەكان بە كردنەوەی كۆدەكانیان هەڵمەتەكانیان دەستپێكرد و راپەڕین سەریهەڵدا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

