یەكێتی یەكەم هێز بوو لە راپەڕیندا چووە ناو دهۆك
کوردستان 09:27 AM - 2026-03-14
PUKMEDIA
شارى دهۆک
لەدوای چەندین رۆژ لە بەردەوامی راپەڕین وەك
زۆربەی شار و شارۆچكەكانی كوردستان، لە رۆژێكی وەك ئەمڕۆدا و لەساڵی 1991، خەڵكی
شاری دهۆك بە قارەمانێتی هیزەكانی پێشمەرگەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە پێش
هێزەكانی دیکە گەیشتنە شارەكە، لە دژی رژێمی پێشووی عیراق راپەڕین و توانیان لە ماوەیەكی كەمدا
شارەكە لە رژێمی بەعس پاكبكەنەوە و بە تەواوی ئازادی بكەن.
مامۆستا نازم عومەر دەباغ پێشمەرگەی دێرینی یەكێتی بە سایتی رەسمی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی
راگەیاند: "كاتێك راپەڕینی ساڵی 1991 لە دەڤەری رانییەوە دەستیپێكرد، هێزەكان
بوون بە دوو بەشەوە بەشێكیان بەرەو هەولێر و بەشێكیشان بەرەو قۆڵی شێخان، من بەر
قۆڵی شێخان كەوتم و توانیم پێش سەرجەم هێزەكانی دیکە نزیكی سەعات 2:00 ی پاشنیوەڕۆ
لەگەڵ هاوسەنگەرەكانم بگەمە ناو دهۆك، خەڵك راپەڕین و دوای چەند سەعاتێك لەلایەن
هێزەكانی دیکەوە هاوكاری كراین".
یەكێتی یەكەم هێز بوو گەیشتە شاری دهۆك
بەرەبەیانی 14ی ئادار راپەڕین لە گەڕەكی بەرۆشكی دەستیپێكرد و هێزە
پارتیزانەكان چوونە ناو دهۆك و لەگەڵ جەماوەردا دەستیان بەسەر دامودەزگا سەربازی و
ئەمنییەكاندا گرت.
هێزەكانی یەكێتی گەیشتنە ناو دهۆك
رێكخستنە نهێنییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەماهەنگییەكی
توندوتۆڵیان لەگەڵ پێشمەرگە پارتیزانەكان دروستكردبوو كە ئەوەش لە ئەنجامدا بووە
هۆی ئەوەی رۆڵێكی كارا لە شەڕەكانی ناو دهۆكدا بگێڕن.
پاش كۆنترۆڵكردنی تەواوی دهۆك مامۆستا نازم عومەر دەباغ بروسكە بۆ
نەوشیروان مستەفا دەكات، كە هێزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان گەیشتوونەتە ناو
دهۆك و رۆژی دواتریش هێزەكانی پارتی لەلای فایدەوە دەچنە ناو شاری دهۆك.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەندازیار و پلاندانەری راپەڕین بوو،
چونكە پێش راپەڕین لەسەر داوای یەكێتی جەبهەی كوردستانی پێكهێنرا و راپەڕین
دەستیپێكرد، لەرێی رێكخستنەكانی ناوشاریشەوە ئامادەكاری تەواوی كرد بۆ راپەرین لە
سەعاتی سفردا و ئێزگەی دەنگی گەلی كوردستانیش سەرچاوەی گەیاندنی كۆدەكانی راپەڕین
بوو، بۆیە شانەچەكدارەكان بە كردنەوەی كۆدەكانیان هەڵمەتەكانیان دەستپێكردو
راپەڕین سەریهەڵدا.
سەرچاوەكان:
-پانۆرامای راپەڕین 1991
-راپەڕینی ئاداری 1991 لە باشوری كوردستان
-بروسكەنامە
-تۆڕی پەیوەندییەكانی پێشمەرگە لەشاخ (سندوقە رەشەكەی پێشمەرگە)
-ئەرشیفی PUKMEDIA (خەڵكی دهۆك بە قارەمانێتی هیزەكانی پێشمەرگەی
یەكێتی لەدژی رژێم راپەڕین)
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

