دڵە نەوتییەکەى ئێران لە مەترسیدایە
جیهان 12:59 PM - 2026-03-14
telegraph
دوورگەى خارگ
گرژییه‌كانی نێوان
ئه‌مریكا و ئێران گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی نوێ و دوورگه‌ی خارگ كه ناوه‌ندی سه‌ره‌كی
هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێرانه، بووه‌ته ئامانجی هێرشه‌كان و پسپۆڕێكی ئابووریش ده‌ڵێت:
"دڵه لێده‌ره‌كه‌ی نه‌وتی ئێران له مه‌ترسیدایه".
ئومێد قه‌ره‌داغی
پسپۆڕی ئابووری رایگه‌یاندوه: هێزه‌كانی ئه‌مریكا ئامانجه سه‌ربازییه‌كانی نێو
دوورگه‌ی خارگیان تێكشكاندووه، هاوكات دۆناڵد ترامپ -یش رایگه‌یاندووه، كه "هه‌موو
ئامانجه سه‌ربازییه‌كانیان تهختكردووه"،
ئه‌م دوورگه‌یه شاده‌ماری ئابووری ئێرانه و 90٪ی كۆی هه‌نارده‌ی نه‌وتی
ئه‌و وڵاته له‌وێوه ئه‌نجام ده‌درێت.
ده‌شڵێت: سه‌رۆكی
ئه‌مریكا هۆشداری داوه و ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر ئێران به‌رده‌وامبێت له دروستكردنی
ئاسته‌نگ بۆ هاتوچۆی كه‌شتییه‌كان له گه‌رووی هورمز، ئه‌وا "ژێرخانی نه‌وتیی"
ئێرانیش ده‌كه‌نه ئامانج.
له‌به‌رامبه‌ردا
هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كردوه، كه هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر
ژێرخانی وزه‌ی وڵاته‌كه‌یان، ده‌بێته هۆی هێرشكردنه سه‌ر ژێرخانی وزه‌ی ئه‌و كۆمپانیا
نه‌وتییانه‌ی له ناوچه‌كه‌دا هاوكاری ئه‌مریكا ده‌كه‌ن.
ئه‌و پسپۆڕه‌ی
ئابووری ده‌شڵێت: په‌ككه‌وتنی دوورگه‌ی
خارگ به واتای بڕینی 2 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت دێت له بازاڕه‌كانی جیهان، ئه‌مه‌ش
ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی خه‌یاڵی نرخی سووته‌مه‌نی، هه‌روه‌ها ئێران دابینكه‌رێكی
سه‌ره‌كی نه‌وته بۆ چین (نزیكه‌ی 11.6٪ی نه‌وتی چین)، و زۆربه‌ی ئه‌م نه‌وته‌ش له
خارگه‌وه بار ده‌كرێت، بۆیه ئه‌م هێرشانه كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ئابووری چینیش
ده‌بێت.
ئێران سێیه‌م گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وته
له رێكخراوی ئۆپێك و رۆژانه زیاتر له 3.3 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی خاو به‌رهه‌مده‌هێنێت.
دوورگەى خارگ گرنگترین ناوەندى ستراتیژیى ئێرانە لە کەنداو، کە
شادەمارى ئابورى زیاتر لە %90ى هەناردەى نەوتى خاوى ئێران لە رێگاى ئەم دوورگەیەوە
ئەنجام دەدرێت و پێگەى جیۆستراتیژى دەکەوێتە قوڵایى ئاوەکانى کەنداو و نزیکەى لە
رێڕەوە نێودەوڵەتییەکانى گواستنەوەى وزە.
هاوکات دوورگەى خارگ کۆگاى گەورەى وزەیە و خاوەنى یەکێک لە گەورەترین تێرمیناڵەکانى
بارکردنى نەوتە لە جیهاندا و وەکو قەڵاى سەربازى یەکێکە لەو ناوچانەى کە چڕترین
سیستمى بەرگریى ئاسمانى ئێرانى لێ جێگیر کراوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

