قوباد تاڵەبانی: شانازی بە کەرتی تەندروستیی سلێمانییەوە دەکەم
کوردستان 03:41 PM - 2026-03-15
راگەیاندنی جێگری سەرۆکوەزیران
کۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ لێپرسراوانی کەرتی تەندروستی سلێمانی
بە مەبەستی بەدواداچوون
بۆ کێشە و کەموکووڕییەکانی کەرتی تەندروستی، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی
هەرێمی کوردستان، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی کرد و لەگەڵ
دکتۆر سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی و بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتییەکە کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا
قوباد تاڵەبانی سوپاسی بەڕێوەبەران و پزیشکان و کارمەندانی کەرتی تەندروستیی پارێزگای
سلێمانی کرد، کە سەرباری هەموو کێشە و قەیران و گرفتەکانی بەردەمیان، بە هەوڵ و
ماندووبوون و شارەزایی خۆیان نەک هەر نەیانهێشتووە کەرتی تەندروستی پەکی بکەوێت، بەڵکو
بە شانازییەوە تەندروستیی سلێمانی لەسەر ئاستی کوردستان و عێراقدا پێشەنگە لە خزمەتکردنی
هاوڵاتییاندا.
جێگری سەرۆکوەزیران
راشیگەیاند شانازی بە کەرتی تەندروستیی سلێمانییەوە دەکات و دڵخۆشە کە کەرتی تەندروستی
لە دەستێکی ئەمیندایە.
دواتر هەڵسەنگاندن کرا
بۆ پلانە نوێیەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بۆ باشتر خزمەتکردنی هاوڵاتییان، لەم چوارچێوەیەدا
قوباد تاڵەبانی پشتیوانی خۆی بۆ جێبەجێکردنی پلانە نوێیەکان راگەیاند و ئامادەیی دەربڕی
بۆ دابینکردنی ئامێرە پێویستەکان بۆ جێبەجێکردنی پلانەکان.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا
بە ئاماژەدان بە دۆخی ئاڵۆزی ناوچەکە و کاریگەریی لەسەر کەرتی تەندروستی، گفتوگۆکرا
لەبارەی ئامادەکارییەکان و گرتنەبەری هەندێک رێوشوێنی پێویست، جێگری سەرۆکوەزیران
دڵنیاکرایەوە لەوەی کەرتی تەندروستی لە ئامادەباشی تەواودایە بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

