ئەنجومەنی نوێنەران وەزیری نەوت و سامانە سروشتییەكان بۆ هەناردەكردنی نەوت كۆدەكاتەوە
کوردستان 10:16 PM - 2026-03-15
PUKMEDIA
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دیاریكردنی میكانیزمێك بۆ هەناردەكردنی نەوت لەڕێگەی بۆری نەوتەوە بۆ بەندەری جەیهان، وەزیری نەوتی عیراق و وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێم بانگهێشت دەكات.
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند: ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڕیاریداوە سەعات 9ـی شەوی سێ شەممە 17ی 3ی 2026، هەریەك لە جێگری سەرۆك وەزیران، وەزیری نەوت، وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان، بریكارانی وەزیری نەوت بۆ كاروباری دەرهێنان و دابەشكردن و بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ) بانگهێشت بكات.
ئاماژەی بەوەشكردووە: بانگهێشتكردنەكە تایبەت دەبێت بەدیاریكردنی میكانیزمێك بۆ هەناردەكردنی نەوت لەڕێگەی بۆری نەوتەوە بۆ بەندەرەكانی جەیهانی توركیا.
ئەمەش لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ 15ی 3ی 2026، وەزارەتی نەوتی عیراق بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند: داوا لەهەرێمی كوردستان دەكەین دەستبەجێ دەست بەهەناردەكردنەوەی نەوت بكاتەوە، دووپاتیشی كردەوە دوای هەناردەكردنەوەی نەوت، مەرجەكانی هەرێم گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێت.
هاوكات وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بە شەش خاڵ وەڵامی بەیاننامەكەی وەزارەتی نەوتی عیراقی دایەوەو رایگەیاند: وەزارەتی نەوت بابەتەكەی شێواندووە و دەیەوێت رای گشتی چەواشە بكات، لەكاتێكدا بەهۆی هێرشی گرووپە چەكدارەكانەوە بەرهەمهێنانی نەوت وەستاوە كەچی بەغداد ئامادە نییە رێگرییان لێ بكات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

