سەرۆک بافڵ: شەهیدانی هەڵەبجە و هەموو قوربانییانی گەلەکەمان هەمیشە لە یادمانن
کوردستان 09:23 AM - 2026-03-16
نوسینگەى راگەیاندنى بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
ساڵیادى کیمیابارانى هەڵەبجە
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە ساڵیادى کیمیابارانى هەڵەبجەدا رایگەیاند: بە
خەمێکی قووڵەوە هەموو ساڵێک لەم رۆژەدا، دەست لەسەر سنگ بە وەفاداریمانەوە یادی
کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجەی شەهید دەکەینەوە و یەکێتی هەمیشە خزمەتکردنی
هەڵەبجەی بە ئەرکی خۆی زانیوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەمڕۆ
دووشەممە 16ى3ى2026 لە یادى 38 ساڵەى کیمیابارانى هەڵەبجەدا پەیامێکى بڵاوکردەوە و
رایگەیاند: بە خەمێکی قووڵەوە هەموو ساڵێک
لەم رۆژەدا، دەست لەسەر سنگ بە وەفاداریمانەوە یادی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجەی
شەهید دەکەینەوە.
ئاماژەى بە ئەوەشدا: شەهیدانی هەڵەبجە و هەموو قوربانییانی گەلەکەمان
هەمیشە لە یادمانن. ئێمە لەم ساتەدا بە سەربەرزییەوە لەگەڵ هەڵەبجە و
هەڵەبجەییەکان دەوەستین و پێکەوە هەنگاو دەنێین بۆ داهاتوویەکی گەشتر بۆ
گەلەکەمان.
روونیشى کردەوە: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەمیشە خزمەتکردنی
هەڵەبجەی بە ئەرکی خۆی زانیوە، هیوادارم بۆ کەمکردنەوەی زامی ئەم کارەساتە گەورەیە
و لەدەستدانی ئازیزانمان، حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عیراق زیاتر لە جاران
خزمەتی ئەم شارە خۆشەویستەمان بکەن تاوەکو پێکەوە ناخۆشییەکانیان بگۆڕین بۆ هیوا و
بوژاندنەوە و ئاوەدانی زیاتری شارەکە.
ئەوەشى خستەڕوو: بەداخەوەین ئەمساڵ بەهۆی دۆخی نەخوازراوی ناوچەکە و
جەنگەوە مەراسیمی فەرمی و شایستە بە شەهیدانی هەڵەبجە ناکرێت، بەڵام هەڵەبجە زامی
گەلێکە و هەمیشە لە دڵماندایە.
لە کۆتایى پەیامەکەیدا دەڵێت: دروود و سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدانی
هەڵەبجە و سەرجەم شەهیدانی گەلەکەمان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

