چوارچێوەی هەماهەنگی: کێشەکانی هەناردەکردنەوەی نەوت بەگفتوگۆ چارەسەر بکرێن
کوردستان 03:46 PM - 2026-03-16
ئاژانسی واع
کۆبونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی
چوارچێوەی
هەماهەنگی داوای
لە حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد بەرژەوەندیی باڵای نیشتمانی
بخەنە پێش هەموو شتێک و بە جددی هاوکاری یەکتربن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی
نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە.
چوارچێوەی
هەماهەنگی لە بەیاننامەیەکدا، جەختی لە چەند خاڵێک کردەوەو رایگەیاند: پێویستە
مەلەفی نەوت و گاز بەپێی دەستوور و یاسا کارپێکراوەکان بەڕێوەبچێت، بە جۆرێک کە
پارێزگاری لە یەکپارچەیی بڕیاری سیاسی و مافی هەموو عیراقییەکان بکات.
هاوکات چوارچێوەی هەماهەنگی ناڕەزایەتی
بەرامبەر بەیاننامەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم دەربڕی و رایگەیاند:
ئەو تۆمەتانەی تێیدا هاتوون نابنە هۆی دۆزینەوەی چارەسەری راستەقینە.
جەختیش کرایەوە،
کە پێویستە کێشەکان بە رۆحیەتی "شەراکەتی نیشتمانی" و پابەندبوون بە
بڕیارەکانی حکومەتی ناوەندی چارەسەر بکرێن، بەتایبەت لەم قۆناغە هەستیارەی وڵاتدا.
ئەمەش
لەكاتێكدایە، رۆژی 15ی 3ی 2026، وەزارەتی نەوتی عیراق بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوەو
رایگەیاند: داوا لەهەرێمی كوردستان دەكەین دەستبەجێ دەست بەهەناردەكردنەوەی نەوت
بكاتەوە، دووپاتیشی كردەوە دوای هەناردەكردنەوەی نەوت، مەرجەكانی هەرێم گفتوگۆیان
لەبارەوە دەكرێت.
لەلایەکی تریشەوە وەزارەتی سامانە
سروشتییەكانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە شەش
خاڵ وەڵامی بەیاننامەكەی وەزارەتی نەوتی عیراقی دایەوەو رایگەیاند: وەزارەتی نەوت
بابەتەكەی شێواندووە و دەیەوێت رای گشتی چەواشە بكات، لەكاتێكدا بەهۆی هێرشی
گرووپە چەكدارەكانەوە بەرهەمهێنانی نەوت وەستاوە كەچی بەغداد ئامادە نییە رێگرییان
لێ بكات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

