هەولێر و بەغداد لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت رێککەوتن
کوردستان 10:39 PM - 2026-03-17
PUKMEDIA
لۆگۆی حکومەتی هەرێم و حکومەتی عیراق
حکومەتی هەرێمی
کوردستان رێککەوتنی هەناردەی نەوتی لە رێگەی بۆری نەوتی هەرێمەوە راگەیاند، ئەمەش
دوای ئەوە دێت کە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە
پەیامێکیدا رایگەیاند بوو:" نابێت ئهو بڕیارانهی
كه كاریگهرییان ههیه لهسهر چارهنووس و ژیانی گهلهكهمان، به شێوهیهكی
تاكلایەنانە بدرێن، حكومهتی ههرێمی كوردستان حكومهتێكی بنكه فراوانه و دهبێت
ههموو لایهنهكان بهگوێرهی ئهوه ههڵسوكهوت بكهن".
حکومەتی هەرێمی
کوردستان لە راگەیەندراوێکیدا ئاشکرای کرد: بە لەبەرچاوگرتنی ئەو بارودۆخە نائاساییەی کە ڕووبەڕووی وڵات بووەتەوە و ئەو
بەرپرسیارێتییەی کە ئەرکی هەموومانە کار بکەین بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە سەختە، بڕیارمان
دا کە لە زووترین کات دا، ڕێگە بدەین نەوت لە ڕێگەی بۆڕی هەرێمی کوردستاندا بڕوات.
هاوکات، سروە محەمەد ڕەشید
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە PUKMEDIA ی راگەیاند: حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی
عیراق ڕێککەوتن لەسەر هەناردەکردنی نەوتی عیراق لە ڕێگەی بۆری هەرێمی کوردستان بۆ
دەرەوە.
پەیوەست بە کاتی هەناردەکردنەوەشی، حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاند،
ئەمڕۆ 17ی3ی2026 رێککەوتن بۆ هەناردەکردنی نەوت لەڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە کراوە
و لە ماوەی 24 سەعاتی داهاتوودا هەناردەی نەوت
لە رێگەی هەرێمی کوردستانەوە دەستپێدەکات و 250 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەکرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

