حکومەتی هەرێم: پشتیوانی تێپەڕاندنی قەیرانەکانین
کوردستان 11:36 PM - 2026-03-17
PUKMEDIA
لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان
وەفدی دانوستانکاری
حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت لیژنەیەکی هاوبەش لە وەزارەتی نەوتی حکومەتی
فیدڕاڵیی و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم بۆدەستپێکردنی هەناردەکردنی نەوت
پێکدەهێنرێت و دووپاتیشی دەکاتەوە، کە پشتیوانن بۆ هەر هەنگاوێک کە ببێتە هۆی زیادکردنی
داهاتی گەنجینەی گشتی و چارەسەری قەیرانی دارایی.
وەفدی دانوستانکاری
حکومەتی هەرێمی کوردستان، راگەیەندراوێکی لەسەر هەناردەی نەوت بڵاوکردەوە و ئاماژەی
بەوەکردووە:ئەمڕۆ، 17ی ئازاری 2026، کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لە نێوان حکومەتی فیدڕاڵیی
عيراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا، تایبەت بە بابەتی هەناردەکردنی نەوت لە
کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی
بۆری گواستنەوەی نەوتی هەرێم بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا.
راشیگەیاندووە: وەفدی
دانوستانکارى حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی شەراکەتی دەستووریی و لە سۆنگەی
هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی نیشتیمانی، جەختی کردەوە لەسەر ئامادەیی تەواوی هەرێمی
کوردستان بۆ گرتنەبەری هەر ڕێکار و هەنگاوێک کە ببێتە هۆی زیادکردنی داهاتی گەنجینەی
گشتی و چارەسەری قەیرانی دارایی.
پەیوەست بە هەنگاوە
کردارییەکانیش بۆ هەناردەی نەوت، وەفدی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ،
ئاشکرای کردووە: هەردوو حکومەت ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی لیژنەیەکی هاوبەش لە وەزارەتی
نەوتی حکومەتی فیدڕاڵیی و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم پێکبهێنن، بۆ دەستپێکردنی
هەنگاوە تەکنیکیی و کارگێڕییە پێویستەکان، بە مەبەستی دەستپێکردنی هەناردەکردنی نەوت.
ئاماژەی بەوەشکردووە:
لە سبەینێوە بۆ بازاڕە جیهانییەکان لە ڕێگەی بۆری هەرێم، لەگەڵ گەڕانەوەی داهاتی
فرۆشتنی نەوتی هەناردەکراو بۆ گەنجینەی گشتی فیدڕاڵ.
لە کۆتایشدا، وەفدی
دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاشکرای کردووە: هەردوو لا ڕێککەوتن لەسەر
گرتنەبەری ڕێکارییە ئاسایشییە پێویستەکان بۆ پاراستنی سەلامەتی کێڵگە نەوتییەکان و
دڵنیابوون لە بەردەوامی هەناردەکردنی نەوت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

