دواین هاوکاری زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ دابەشدەکرێت
کوردستان 11:07 AM - 2026-03-18
نوسینگەی رۆژنامەوانی قوباد تالەبانی
سەرداننی قوباد تاڵەبانی بۆ چەمچەماڵ/ ئەرشیف
ئەمڕۆ 18ی3ی2026 دواین هاوکاریی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ کە بڕەکەی زیاتر لە 471 ملیۆن دینارە و بەسەر 187 کەسدا دابەشدەکرێت، بەڕێوەدەچێت.
بەپێی زانیارییەکانی PUKMEDIA ئەمڕۆ كۆمسیۆنی
فریاگوزاری و بوژاندنەوەی چەمچەماڵ هاوکاریی ئەو
زیانلێکەتووانە دەکات، کە پێشتر لیژنەکان نەیانبینیوون یاخود سکاڵایان هەبووە و
سکاڵاکەیان پەسند کراوە، کە ژمارەیان 187 کەسە.
هەربەپێی زانیارییەکان دابەشکردنی هاوکارییەکان بەمشێوەیەن:
-نیشتەجێبوون 42 کەیس، کە کەمترین بڕی هاوکاری 500 هەزارەو زۆرترین بڕی هاوکاریش 9 ملیۆندینارە، کۆی گشتی تێچووەکەشی 80 ملیۆن و 50 هەزار دینارە.
-بازرگانی45 کەیس، کە کەمترین بڕی هاوکاری 250 هەزارە و زۆرترین بڕی هاوکاریش 9 ملیۆندینارە، کۆی گشتی تێچووەکەشی 120 ملیۆن دینارە.
-ئۆتۆمبێل 18 کەیس، کۆی گشتی تێچووەکەی 80 ملیۆن و 50 هەزر دینارە.
-بیناسازی 82 کەیس، کۆی گشتی تێچووەکەی 244 ملیۆن دینارە.
-کۆی گشتی هاوکارییەکانیش 471ملیۆن و 950 هەزار
دینارە.
رۆژى
22ى12ى2025 قۆناغی یەکەمی دابەشکردنی هاوکارییەکان بەسەر خێزانە زیانلێکەوتووەکانی
لافاوەکەی قەزای چەمچەماڵدا دەستپێکرد و لەو قۆناغەدا هەزار و 302 خێزان کە
زیان بە ماڵ و خانووەکانیان گەیشتبوو، لە رێگەی چەکی بانکییەوە هاوکارییان وەرگرت و دواتریش بە چەند قۆناغێکی تر هاوکارییەکان دابەشکران، ئەمڕۆش کۆتا قۆناغ
بۆ هاوکاریکردنیان ئەنجامدرا.
ئەمەش
لەکاتێکدایە رۆژى 9ى12ى2025 لافاو لە سنوورى قەزاى چەمچەماڵ روویدا و زیانێکى زۆرى
ماددى و گیانى لێکەوتەوە و بەهۆیەوە سەدان ماڵ ئاو چووە ناو ماڵەکانیان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

