سبەینێ لە ئیتاڵیا یادی شەریف پادشای خەندان دەکرێتەوە
جیهان 09:51 PM - 2026-03-18
PUKMEDIA
کارنامەی فێستیڤاڵەکە
سبەینێ 19ی ئازاری 2026 حەڤدەهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی بەدرخان کە ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت لە شاری کەتەنزاڕۆ لە وڵاتی ئیتاڵیا بەڕێوەدەچێت، کە تەرخانکراوە بۆ یادکردنەوەی ژەنەڕاڵ شەریف پاشای خەندان وەک پێشەنگێکی دیپلۆماسیی کورد.
لەوبارەیەوە لیژنەی باڵای ئامادەکاری فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی بەدرخان رایگەیاند: چالاکییەکانی فێستیڤاڵەکە بە بەشداریی 30کەسایەتیی ئەکادیمی و نووسەر و رۆژنامەنووسی کورد لە هەرێمی کوردستانەوە بەڕێوەدەچن، هاوکات گرنگترین کارەکانی ئەمساڵی فێستیڤاڵەکە بریتییە لە چاپکردنی 13 کتێب و پەردەلادان لەسەر پەیکەرێک بۆ شەریف پاشا و کردنەوەی پێشانگای کتێب و شێوەکاری و بڵاوکردنەوەی سێ رۆژنامە بە زمانەکانی کوردی و فەڕەنسی و ئیتاڵی بە ناوی (ژەنەڕاڵ شەریف پاشا).
ئەمەش لەکاتێکدایە، بیرۆکەی یادەکە و دۆزینەوەی گۆڕی شەریف پاشا (1865 - 1951) لە ئیتاڵیا، لەلایەن دکتۆر جاسم تۆفیق خۆشناوەوە بووە. کارەکانی ئەم پڕۆژەیە دوای ساڵێک لە ئامادەکاری و بە هاوکاریی چەندین کەسایەتیی سیاسی و ئەکادیمی، لەگەڵ نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیتاڵیا و ڤاتیکان و هەردوو پارێزگای سلێمانی و کەتەنزاڕۆ جێبەجێ دەکرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

