له یادى راپه‌ڕینى كه‌ركوكدا
کوردستان 10:16 AM - 2026-03-21
PUKMEDIA
کەرکوک
هاووڵاتییانى شارى كه‌ركوكى قودسی
كوردستان 35ساڵ به‌ر له ئێستا به هاوكارى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان راپهڕینییان
دژ به داموده‌زگا سه‌ركوتكه‌ره‌كانى رژێمى به‌عسى له‌ناوچوو ئه‌نجامدا و له ماوه‌یه‌كى
كه‌مدا ته‌واوى شاره‌كه ئازادكرا و كه‌وته ده‌ست هێزى پێشمه‌رگه و جه‌ماوه‌رى
راپه‌ڕیوو.
حه‌سه‌ن شێخانى مامۆستاى زانكۆ، بە PUKMEDIA راگەیاند:
له یادى داستانى رزگاركردنى شارى كه‌ركوكدا كه 35 ساڵ به‌ر له ئێستا و به‌تایبه‌ت
له رۆژى 21ى3ى1991 له‌لایه‌ن هێزى پێِشمهرگه و خه‌ڵكى قاره‌مانى كه‌ركوك ئه‌نجامدرا،
به هه‌ستێكى پڕ له شانازى و به نزاى خێر بۆ گیانى پاكى هه‌موو شه‌هیدان ئه‌و یاده
ده‌كه‌ینه‌وه، كه تێدا شه‌هیدان به خوێنى پاكیان لاپه‌ڕه‌یه‌كى درەوشاوهیان
له مێژووى خه‌بات و به‌رخودانى گه‌له‌كه‌مان نووسیەوە، دیاره راپه‌ڕینى گه‌لى
كوردستان رووداوێكى چاره‌نووساز و وه‌چه‌رخانێكى گه‌وره‌ى مێژوویی بوو، به تایبه‌ت
بۆ شارى كه‌ركوك كه تێدا گه‌لى كوردستان به هه‌موو پێكهاته و چین و توێژه‌كانییه‌وه
به یه‌كگرتووى و ئیراده‌ى به‌هێز له دژى دیكتاتۆرى و سته‌مى رژێمى به‌عس راوه‌ستان
و توانرا كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتى زۆردارى له ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى
هه‌رێمى كوردستان بهێنن.
پارێزه‌ر فرمێسك داوودى-یش له ساڵیادى راپه‌ڕینى
كه‌ركوك بە PUKMEDIA راگەیاند:
راپه‌ڕینى شارى كه‌ركوك كه له ساڵى 1991 ئه‌نجامدرا، به یه‌كێك له وێستگه
گرنگه‌كان له مێژووى شاره‌كه هه‌ژمار ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش دواى جه‌نگى دۆڕاوى كه‌نداوى
دووه‌م هات، كه له سه‌ره‌تادا له چه‌ند شار و شارۆچكه‌یه‌ك ده‌ستى پێكرد، كه تێدا
هاووڵاتییان داواى ئازادى و یه‌كسانیان ده‌كرد و كه‌ركوك یه‌كێكه له‌و شارانه‌ى
كه له راپه‌ڕیندا یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان وه‌كو كاره‌كته‌رى سه‌ره‌كى رۆڵێكى
به‌رچاوى هه‌بوو، كه‌ركوك ئێستا مه‌ڵبه‌ندى ئارامى و خۆشگوزه‌رانى و پێكه‌وه ژیانى
پێكهاته جیاجیاكانە و هەر واش دەمێنێتەوە و هه‌ر تاكێك له ئێمه‌ش ئه‌و رۆژه به
رۆژێكى گرنگ ته‌ماشا ده‌كات، چونكه تێدا ئازادى له دایكبوو.
شوكر ساڵه‌یی هونه‌رمه‌ند و شاعیر، بۆ PUKMEDIA دوا و وتى: راپه‌ڕینى كه‌ركوك قۆناغێكى خه‌بات و
شۆڕشى گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ى كوردى سته‌م دیده‌ى باشوور بوو، دژ به رژێمى به‌عس، بێگومان
ئه‌و راپه‌ڕینه رووداوێكى مه‌زن و گرنگ و مێژوویش بوو، له پێناو گۆڕانكارى ریشه‌یی
و مێژوویى و وه‌چه‌رخانێكى گه‌وره‌ى هێنایه دى بۆ گه‌لى كورد و ته‌نانه‌ت كوردیشى
به جیهان ناساند، كه بووه هۆى ئازادكردنى شارى كه‌ركوكى قودسى كوردستان و تاكو
ئێستاش ئه‌و راپه‌ڕینه تام و چێژى له‌لاى هه‌ر تاكێكى له ئێمه‌مانان ماووه.
مامۆستا هاشم عادل دەربارەى یادى راپه‌ڕینى كه‌ركوك
و ناوچه كوردستانییه‌كانى دیكه‌ى هه‌رێمى كوردستان به PUKMEDIA راگەیاند:
له رۆژى 20 ئازارى ساڵى 1991 كه هاوکات بوو له‌گه‌ڵ جه‌ژنى نه‌ورۆز هێزى پێشمه‌رگه‌ى
كوردستان و خه‌ڵكى شۆڕشگێڕى كه‌ركوك هه‌ستانه سه‌ر پێ و توانیان زوڵم و زۆردارى
ده‌سه‌ڵاتى رژێمى به‌عسی فاشست له شاره‌كه‌دا بشكێنن.
ئاماژەى بە ئەوەشدا: ئه‌و راپه‌ڕینه به ته‌نها
جوڵه‌یه‌كى سه‌ربازى نه‌بوو، به‌ڵكو به‌دیهێنانى خه‌ونێكى كۆن و ده‌ربڕینى ئیراده‌یه‌كى
پۆڵایین بوو بۆ ژیان، له‌سه‌ر بنه‌ماى رێز و ناسنامه‌ى راسته‌قینه، ئه‌و رۆژه كه‌ركوك
و كه‌ركوكییه‌كان گه‌رچى بۆ ماوه‌یه‌كى
كورت ئازادییان به‌خۆوه بینى، به‌ڵام سه‌لماندى كه ده‌توانێت ببێته خاوه‌نى
ئیراده‌ى خۆى، كه ئه‌ویش بۆ هه‌موو كوردستان ده‌ستكه‌وتێك بوو.
ئێستا لە شارى كه‌ركوكدا كورد و به تایبه‌تیش یه‌كێتى
خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتێكى فراوانه و خزمه‌ت به هه‌مووان ده‌كات، یه‌كێتى چۆن رێبه‌رى
راپه‌ڕین بوو، ئێستاش ئاوا ده‌ستپێشخه‌ر و رێبه‌رى ئاوه‌دانى و ئارامى و خزمه‌تكردنه
له‌و شاره و ته‌واوى ناوچه كوردستانییه‌كانى دیكه‌ى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى
كوردستان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

