هێزەکانی کۆماندۆ: هێرشكردنە سەر هێزی پێشمەرگە کارێکی ترسنۆکانەیە
کوردستان 09:02 PM - 2026-03-24
راگەیاندنى هێزەکانى کۆماندۆ
لۆگۆى هێزەکانى کۆماندۆ
لەڕاگەیەندراوێکدا فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان رایدەگەیەنێت: هێرشكردنە سەر هێزی پێشمەرگە لە هەر لایەكەوە بێت كارێكی ترسنۆكانە و تیرۆرستانەیە و نابێت ئەم تاوانە بێ لێپرسینەوە تێپەڕێت و پێویستە ئەنجامدەرانی ئەم جۆرە كردەوانە بەسزای یاسایی بگەن، هەروەها حكومەتی هەرێم و عیراق و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەوڵەكانیان بخەنەگەڕ بۆ رێگریكردن لە دووبارەبوونەوەی هەر جۆرە هێرشێكی هاوشێوە دژی هەرێمی كوردستان و هێزی پێشمەرگەی قارەمان.
دەقی راگەیەنراوەکە:
پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی ئەو شەهیدانە دەكەین، كە بەرەبەیانی ئەمرۆ سێشەممە بەهۆی هێرشی مووشەكی سەر بارەگاكانی هێزی پێشمەرگە لە سنووری قەزای خەلیفان شەهیدبوون.
ئاشكرایە هێزی پێشمەرگە دەستوری و یاساییە و هەر لەو چوارچێوەیەدا كاروبارەكانی ئەنجام دەدات و لە رابردووشدا بە بەرچاوی هەموو جیهانەوە، بووینە قەڵغانی پاراستنی جیهان لە دەست تیرۆرستان و هاوكات پێشمەرگە قارەمانەكانمان بوونە بەشێكی سەرەكی لە تێكشكاندنی ئەفسانەی داعش.
هێرشكردنە سەر هێزی پێشمەرگە لە هەر لایەكەوە بێت كارێكی ترسنۆكانە و تیرۆرستانەیە و نابێت ئەم تاوانە بێ لێپرسینەوە تێپەڕێت و پێویستە ئەنجامدەرانی ئەم جۆرە كردەوانە بەسزای یاسایی بگەن، هەروەها حكومەتی هەرێم و عیراق و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەوڵەكانیان بخەنەگەڕ بۆ رێگریكردن لە دووبارەبوونەوەی هەر جۆرە هێرشێكی هاوشێوە دژی هەرێمی كوردستان و هێزی پێشمەرگەی قارەمان.
جارێكی دیكە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی كەسوكار و بنەماڵە و هاوسەنگەرانی شەهیدەكان دەكەین، هیوای زوو چاكبوونەوەش بۆ بریندارەكان دەخوازین.
راگەیاندنی فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

