دابەشکردنی نەوت دەستپێدەکاتەوە
کوردستان 10:03 AM - 2026-03-25
کوردسات نیوز
دابەشکردنی نەوت
وتەبێژی نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایدەگەیەنێت: بەهۆی ئەم باردۆخەوە
پرۆسەی دابەشکردنی نەوت راگیرابوو، بڕیارە لەسەرەتای ئەم هەفتەیەوە پرۆسەکە
دەستپێبکەینەوە.
سەلام عومەر وتەبێژی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بەوێبسایتی رەسمیی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی
راگەیاند: ماوەیەکە دابەشکردنی نەوتمان بەسەر شار و شارۆچکەکانی سلێمانیدا
راگرتووە و بەهۆی ئەم بارودۆخەشەوە نەوتمان بۆ نەهاتووە.
راشیگەیاند: پرۆسەی دابەشکردنەکە لە مەڵبەندی شەشدا وەستا و بەشێکی
ئەو مەڵبەندە ماون نەوت وەربگرن، بڕیاریشە سەرەتای هەفتەی داهاتوو لە مەڵبەندی شەشەوە
دەست بەدابەشکردنەوەی نەوت بکەینەوە.
هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان لەساڵی 2017دا کۆبۆنی نەوتیان بۆ ماوەی 8
ساڵ بۆ کراوە، هاوکات وەرگرتنی ئەم نەوتە کە بە بەشی ساڵی 2025 هەژمار دەکرێت کۆتا
دابەشکردن دەبێت کە بەو کۆبۆنە وەربگیرێت، هەر خێزانێکیش ئەو کۆبۆنەی نەبێت نەوتی
پێنادرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ساڵانی رابردوو هەر خێزانێک لەناوچە سنورییەکان
400 لیتر نەوت و بۆ ناو پارێزگاکانیش بڕی 200 لیتر نەوتیان پێدەدرا، لەبەرامبەر
هەر بەرمیلێک نەوتیشدا 104 هەزار دینار وەردەگیرا، بەڵام لەئەمساڵدا ئەو بڕە نەوتە
بۆ ناو پارێزگاکان کەمکرایەوە بۆ 100 لیتر واتە نیو بەرمیل، کە لەبەرامبەردا بڕی
31 هەزار دینار لەهاووڵاتیان وەردەگیرێت، ئەمەش نرخی پاڵپشتیکراوە لەلایەن حکومەتی
عیراقەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

