جه‌نگی ئێران و ئه‌مریكا بووه‌ته ناونیشانی سه‌ره‌كی میدیا جیهانییه‌كان
جیهان 12:16 PM - 2026-03-25
PUKMEDIA
وێنەیەکى رۆژنامەکان
میدیا جیهانییه‌كان
له مانشێتی سهرهكییاندا باس له جه‌نگی
نێوان ئه‌مریكا و ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كه‌ن و هه‌ر میدیایه‌ك به‌شێوه‌یه‌ك و
له گۆشه‌نیگایه‌كه‌وه له جه‌نگه‌کە ده‌ڕوانێت و شرۆڤه و به‌دواداچوونی بۆ
جه‌نگه‌كه كردوه، به‌شی وه‌رگێڕانی PUKMEDIA به‌شێك له هه‌واڵ و راپۆرتی میدیا جیهانییهكانتان
بۆ ده‌خاته‌ڕوو.
واشنتۆن‌پۆست
هه‌واڵی سه‌ره‌كی
لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می باسی ئه‌وه ده‌كات، دانوستان له نێوان ئه‌مریكا و ئێران بۆ
دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ كۆتاییهێنان به‌و جه‌نگه‌ی نزیكه‌ی چوار هه‌فته‌یه به‌رده‌وامه
ده‌ستیپێكردوه.
رۆژنامه‌ی (چاینا
ده‌یلی)ی چینی
كه یه‌كێكه له گرنگترین ئه‌و رۆژنامانه‌ی به ئینگلیزیی له چین
ده‌رده‌چێت، له هه‌واڵێكدا باس له به‌رده‌وامیی جه‌نگی ئێران و ئه‌مریكا ده‌كات
و ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو: تا دێت زیانه گیانی و مادییه‌كانی جه‌نگه روو له زیادبوون
ده‌كات.
رۆژنامه‌ی
(هائارێتس)
مانشێتهكهی باسی شه‌ڕ ده‌كات و ده‌ڵێت، هه‌ر وته‌یه‌ك ده‌رباره‌ی راگرتنی
جه‌نگ له ئێستادا هه‌بێت، ته‌نها تاكتیكێكه بۆ كات به‌ده‌ستهێنان و رێكخستنه‌وه‌ی
كاره‌كان و هیچ ئاشتییه‌ك له ئارادا نییه.
رۆژنامه‌ی (سیدنی
مۆرنینگ هێراڵد)ی ئوسترالی
هه‌واڵی سه‌ره‌كی ده‌رباره‌ی قه‌یرانی سووته‌مه‌نی و جه‌نگی ئه‌مریكا
و ئێرانه، هه‌روه‌ها له هه‌واڵێكدا باس له‌وه ده‌كات، كه سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا
له هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ڵوێستی خۆی به‌رامبه‌ر ئێران هه‌ڵه‌ی كردووه.
رۆژنامه‌ی (نیوزله‌ندا
هێراڵد)
مانشێتهكهی ده‌ڵێت:
نیوزله‌ندا یه‌ده‌گی سووته‌مه‌نی بۆ نزیكه‌ی (7) هه‌فته به‌شی ده‌كات، له كاتێكدا
جیهان به‌هۆی گرژییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه له دڵه‌ڕاوكێدایه، به‌ڵام
حكومه‌ت خه‌ڵكی دڵنیاكردووه‌ته‌وه، كه سووته‌مه‌نی پێویست له وڵات هه‌یه.
رۆژنامه‌ی (نیویۆرك
تایمز)
لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می بۆ گفتوگۆكانی ئه‌مریكا و ئێران ته‌رخانكردووه و
هه‌روه‌ها هه‌واڵێكی هه‌یه ده‌رباره‌ی دانوستانه‌كانی ئه‌و دوو وڵاته له
رابردوو تائێستا.
رۆژنامه‌ی
(جیروزالیم پۆست)
له لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌میدا
باسی دانوستانه‌كان و ئه‌گه‌ری كۆتاییهێنان به شه‌ڕی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كات
و هه‌واڵێكی دیکەی تێدایه ده‌ڵێت: پێویسته خه‌ڵك په‌له نه‌كه‌ن له پرسی كۆنتڕۆڵكردنی
گه‌رووی هورمز، چونكه ئه‌وله‌وییه‌تی ئێستا نییه، هه‌روه‌ها باس له قووڵبوونه‌وه‌ی
هه‌ماهه‌نگی نێوان ئه‌مریكا و ئیسرائیل ده‌كات له شه‌ڕه‌كه‌دا.
رۆژنامه‌ی
(فاینانشیاڵ تایمز)ی ئه‌مریكی
له مانشێته‌كه‌یدا باسی تره‌مپ و دژایه‌تی لێدوانه‌كانی سه‌باره‌ت
به جه‌نگ ده‌كات و ده‌ڵێت: لێدوانه‌كانی تره‌مپ جێگیر نین و خه‌ڵك ناتوانێت
بزانێت تره‌مپ له‌م جه‌نگه‌دا چی ده‌وێت.
رۆژنامه‌ی(وۆڵ
ستریت جۆرناڵ)
هه‌واڵێكی ده‌رباره‌ی
هه‌وڵه‌كانی هێوركردنه‌وه‌ی شه‌ڕ و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئابووریی هه‌یه‌و ده‌ڵێت:
لێدوانه‌كانی تره‌مپ بازاڕه‌كانی ئارامكردووهتهوه و نرخی نه‌وتی دابه‌زاندوه.
هه‌روه‌ها له
هه‌واڵێكی دیكه‌یدا ئاماژه به كاریگه‌ریی شه‌ڕ له‌سه‌ر زیندانییه‌كان له ئێران
ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی هێرشه ئاسمانییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته ناوچه‌ی زیندانه‌كان و
ژیانیانی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه، هه‌روه‌ها باسی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی خزمه‌تگوزارییه‌كانی
زیندانه‌كانی ئێران ده‌كات، وه‌ك چاودێری ته‌ندروستی و سه‌رتاشین، كه بووه‌ته هۆی
كێشه بۆ زیندانییه‌كان.
ئاماده‌كردن/ به‌شی وه‌رگێڕانی PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

