جەنگی ئێران بەردەوامە و گفتوگۆکانیش زۆر بەباشی دەڕۆن
جیهان 08:54 AM - 2026-03-27
میدیاکان
هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر تاران
جەنگی ئەمریکا و
ئیسرائیل دژ بە ئێران نزیکە پێ بنێتە مانگی دووەمیەوە و هێشتا لایەنەکان لە
هێرشەکانیان بەردەوامن و چارەسەرەی دیپلۆماسیش بووەتە بەشێک لە گۆڕانکارییەکانی
جەنگەکە، کە بەوتەی سەرۆکی ئەمریکا گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران زۆر بە باشی دەڕۆن.
ئەمڕۆ
27ی3ی2026،لە ناوچەی چیتگار لە ڕۆژئاواى تاران دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز بیسترا، هەروەها
ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی شارەکەش بوونە ئامانجی هێرشە ئاسمانییەکان، ئەمە جگە لەوەی
چەندین پێگەی سەربازی لە شاری کاشان لە ناوەڕاستی ئێران بۆردومان کران.
هەر بەهۆی
بەردەوامی هێرشەکانەوە، لە شاری قوم شەش کەس کوژران.
لە لایەکی دیکەوە،
ئێران لە هێرشەکانی بۆ سەر تەلئەبیب بەردەوامە و چەندین مووشەکی ئاراستەی ئەو
شارەکە کرد، بەڵام بەشێکی زۆری لەلایەن سیستەمی بەرگری ئەو وڵاتەوە
بەرپەرچدرایەوە.
هاوکات، سوپای
پاسداران رایگەیاند: کە شەپۆلێکی نوێی هێرشیان بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ
سەر ئامانجە سەربازی و وزەییەکان لە ئیسرائیل ئەنجامداوە.
بەپێی
ڕاگەیاندنەکە، ئەم هێرشانە بە مووشەکی دوورمەودا و ناوەندی و درۆنی خۆکوژ ئەنجام
دراون.
لە لایەکی دیکەوە،،
فەرماندەی ناوەندیی ئەمریکا، ڕایگەیاند کە زیاتر لە 10 هەزار ئامانجیان لە ناوخۆی
ئێران بۆردوومان کردووە،ڕاشگەیاندووە %92 کەشتییە گەورەکانی هێزی دەریایی ئێرانیشیان
لەناو بردووە.
پەیوەست بە
هەوڵەکانیش بۆ رێککەوتن و چارەسەری دیپلۆماسی، رۆژی 26ی3ی2026، دۆناڵد ترەمپ
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، هێرشە سەربازییە وێرانکەرەکانی بۆ سەر وێستگەکانی
کارەبا و ژێرخانی وزەی ئێران، بۆ ماوەی 10 رۆژ رادەگیرێت.
ترەمپ لە
پلاتفۆڕمی ترووس سۆشیاڵ رایگەیاند: ماوەی وێرانکردنی وێستگەکانی وزە بۆ رۆژی
دووشەممە، 6ی4ی20262026، سەعات 8:00 ی شەو بە کاتی رۆژهەڵات دوادەخەم.
سەرۆکی ئەمریکا دووپاتیشی
کردەوە، گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران زۆر بە
باشی دەڕۆن و ئێستا رێککەوتنیان دەوێت.
ئەمەش
لەکاتێکدایە، لە رۆژی 28ی2ی2026، جەنگی ئیسرائیل و ئەمریکا دژی ئێران
دەستیپێکردووە، کە بەهۆیەوە چەندین فەرماندەی ئەمنی بە ئامانج گیراون، ئەمە جگە
لەوەی پێگە سەربازییەکان و وێستگەکانی سوتەمەنیش ئامانجی جەنگەکەن، لە
بەرامبەریشدا، ئێران بە هەڵدانی مووشەک بۆ ئیسرائیل و وڵاتانی دراوسێ وەڵامی
هێرشەکان دەداتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

