دۆزینه‌وه‌ی كۆگایه‌كی ئاو له‌ژێر زه‌ویدا تێڕوانینی جیهان ده‌گۆڕێت
جیهان 10:32 AM - 2026-03-28
businesstoday
دەریایەک
زانایان لهدۆزینهوهیهكی
بێوێنه‌دا توانییان په‌رده له‌سه‌ر كۆگایه‌كی ئێجگار گه‌وره‌ی ئاو لابده‌ن كه له‌قوڵایی
700 كیلۆمه‌تری ناخی زه‌ویدا شاراوه‌ته‌وه، ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه نه‌ك هه‌ر تێڕوانینی
جیهان بۆ پێكهاته‌ی هه‌ساره‌كه ده‌گۆڕێت، به‌ڵكو وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره مێژووییه‌ش
ده‌داته‌وه كه "ئاو له‌كوێوه هاتوو"؟.
ئه‌و لێكۆڵینه‌وه
زانستییه كه له‌لایه‌ن پڕۆفیسۆر ستیڤن جاكۆبسن و تیمه‌كه‌ی ئه‌نجامدراون، بۆ یه‌كه‌مجار
به‌ڵگه‌ی ته‌واوی له‌سه‌ر بوونی ئه‌م ئاوه له‌ژێر كیشوه‌ری ئه‌مریكای باكور دۆزیوه‌ته‌وه،
زانایان به‌به‌كارهێنانی زیاتر له دوو هه‌زار ئامێری پێوانه‌ی بومه‌له‌رزه له‌سه‌رتاسه‌ری
ویلایه‌ته‌یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكادا، چاودێری شه‌پۆله‌كانی ناخی زه‌وییان كردوه.
قه‌باره‌ی ئاوه‌كه:
بڕی ئه‌و ئاوه سێ هێنده‌ی هه‌موو ئه‌و ئاوانه‌یه كه لهزهریاكانی سه‌ر ڕوی
زه‌ویدا ده‌بینرێن.
شێوه‌ی ئاوه‌كه:
ئه‌و ئاوه به‌شێوه‌ی شل یان ده‌ریا نییه، به‌ڵكو له‌ناو پێكهاته‌ی كریستاڵیی به‌ردێكی
شین به‌ناوی ڕینگودایت "Ringwoodite" وه‌ك ئیسفه‌نج هه‌ڵگیراوه.
پارێزه‌ری وشكانی:
ستیڤن جاكۆبسن ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و ئاوه له‌و قوڵاییه‌دا نه‌بوایه و بهاتایه‌ته
سه‌ر رووی زه‌وی، ئێستا هه‌موو جیهان ژێرئاو ده‌كه‌وت و ته‌نها لوتكه‌ی چیا به‌رزه‌كان
ده‌مانه‌وه.
ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه
ده‌یسه‌لمێنێت كه ئاوی زه‌وی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌ساره‌كه (وه‌ك ئه‌ستێره كلكداره‌كان)
نه‌هاتووه، به‌ڵكو له كاتی دروستبوونی زه‌وییه‌وه له ناخیدا هه‌بووه و ورده
ورده هاتوه‌ته سه‌ر رووى زەوى، ئێستا زانایان به‌رده‌وامن له توێژینه‌وه بۆ
ئه‌وه‌ی بزانن ئایا ئه‌م "زه‌ریایه" له‌ژێر هه‌موو كیشوه‌ره‌كانی دیكه‌شدا
هه‌یه یان ته‌نها له ناوچه دیاریكراوهكاندایه.
به‌ڵگه‌یه‌كی دیكه‌ی
گرنگ له وڵاتی به‌ڕازیل ده‌ستكه‌وتووه، كاتێك پارچه ئه‌ڵماسێكی ده‌گمه‌ن له قوڵاییه‌كی
زۆره‌وه به‌هۆی گڕكانێكه‌وه هاتبوه سه‌ر رووی زه‌وی، پارچه‌یه‌كی بچوك له به‌ردی
"رینگودایت"ی تێدابووه، كه ئاوی تێدا هه‌ڵگیرابوو، ئه‌مه‌ش سه‌لماندی
كه ئه‌م كۆگا گه‌وره‌یه ته‌نها بیردۆز نییه، به‌ڵكو راستییه‌كی زانستییه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

