ژمارەیەكی نوێی گۆڤاری نوێبوونەوە بڵاوکرایەوە
کوردستان 01:09 PM - 2026-03-28
PUKMEDIA
وێنەى بەرگى گۆڤارى نوێبوونەوە
لەم رۆژانەدا
ژمارە (22)ی گۆڤاری نوێبوونەوە بە دیزانێكی جیاواز و كۆمەڵێك بابەتی نوێوە بڵاوکرایەوە.
ئەم ژمارەیەی نوێبوونەوە
كە یەكەم ژمارەی ئەمساڵ (2026)ە، ئەم بابەتانەی لە خۆگرتووە:
1."سامی هادی: با مۆسیقا بكەینە بەرنامەی
ئاشتی" دووبارە بڵاوكردنەوەی گفتوگۆیەكە لەگەڵ شاعیر و تێكۆشەری نەمر سامی
هادی كە ساڵی (2021) لەگەڵیدا سازدراوە و تیایدا سەبارەت بە شیعر و مۆسیقا و گەلێ
بابەتی دیکە، وەڵامی پرسیارەكانی داوەتەوە، ئەم گفتوگۆیە یادگاریی بە هەشتی سامی
هادیە و بەڵگەی ئەوەیە ئەم شاعیرە جوان پەرستە چ رۆشنبیرییەكی قووڵی هەبووە سەبارەت
بە شیعر و مۆسیقا و ئەدەب و هونەر بە گشتی.
2. "دۆسێی ئەم ژمارەیە سەبارەت بە ئینشیقاق
یان جیابوونەوەی حزبییە و سێ بابەتی لەخۆگرتووە": (سەرەڕای پێنج ئینشیقاق یەكێتی
هەروا لەسەر پێی خۆی راوەستاوە) ئەم بابەتە باس لە وزە و توانای یەكێتی دەكات لە تێپەڕاندنی
ئەو قەیرانە ناوخۆییانەی بە درێژایی مێژووی پەنجا ساڵەی تووشی بووە و توانیویەتی قەیرانەكان
تێپەڕێنێت و گەشە بكات و بەرەو پێشەوە بچێت، (ململانێ و كەرتبوونی حزب) لێكۆڵینەوەیەكی
محەمەد فاتیحە سەبارەت بە ململانێ و كێشەكانی ناوخۆی حزب و هۆكارەكانی و سەرەنجام
كەرتبوونی حزب، (هۆیەكانی مەیلی لەتبوون لە حزبە سیاسییەكاندا) وتارێكی (عەبدوڵڵا عەتوی تەوالبە) یە و لاوك حەسەن
لە عەرەبییەوە كردوێتی بە كوردی.
3. گفتوگۆی كراوە،
بریتییە لە گفتوگۆیەكی تەها سلێمان لەگەڵ د. ئاریان رەئووف سەبارەت بە جینۆسایدی نەرم
و شێوازەكانی و مەترسییەكانی، هەروەها خستنەڕووی كۆمەڵێك نموونە سەبارەت بە جینۆسایدی
نەرم و پێداچوونەوەی ئەو جینۆسایدانەی تا ئێستا لە كوردستان بەرامبەر كورد پیادەكراون.
4. "لێكدانەوەی دیلبەرا ئانی، شاكاری مەحمود نەجمەدین" شیكردنەوەیەكی
محەمەد كەریمە سەبارەت بە تازەترین بەرهەمی مەحموود نەجمەدین و یەكاڵاكردنی لایەنە
تەمومژاوییەكانی ئەم بەرهەمەی كە نووسەر پێی وایە هەتا ئێستا شاكاری چیرۆكنووس و رۆماننووس
مەحموود نەجمەدینە.
5. "ئەلف و بێی سیاسەت" لێكۆڵینەوەیەكی
مەلا بەهادینە سەبارەت بە سیاسەت و لێكدانەوە جیاوازەكان بۆ سیاسەت و شەن و كەوكردنی
بیروبۆچوونە جیاوازەكان و ورد و درشت لە بارەی سیاسەت و سیاسەتمەدارانەوە.
6. "پەروەردە لە نێوان خوێندنی حكومی ئەهلیدا"
راپۆرتێكی خاتوو چنار عەزیزە سەبارەت بە خوێندنی حكومی و خوێندنی ئەهلی و بەراوردكردنی
ئەم دوو شێوازە خوێندنەی ئێستا لە كوردستان هەن، هەروەها وەرگرتنی بیروبۆچوونی مامۆستایانی
هەردوولا و نیشاندانی خاڵە باش وخراپەكانی هەردوولا.
7. "بۆچی عەلی وەردی بخوێنینەوە؟"
وتارێكی حەسەن یاسینە دەربارەی كۆمەڵناسی شارەزا و بلیمەتی عیراقی دكتۆر عەلی وەردی،
نووسەر وێڕای قۆناغەكانی ژیانی عەلی وەردی و چۆنێتی پێگەیشتنی و بەناوبانگبوونی
باسی ئەوەش دەكات بۆچی پێویستە هەموو كوردێك عەلی وەردی بخوێنێتەوە؟
8. "رەگەزی كات لە رۆماندا" وتارێكی
گرنگی شارەزای هونەری رۆمان (ناهید جەلالی) یە و سەرنووسەر لە فارسییەوە كردوێتی بە
كوردی، باس لەوە دەكات رۆماننووس پێش ئەوەی دەست بداتە نووسینی رۆمان پێویستە شارەزای
كات بێت و بزانێت چۆن كات لە رۆمانەكەیدا بەكاردەهێنێت.
نوێبوونەوە گۆڤارێكی
سیاسی كەلتوری دوو مانگانە، مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری دەریدەكات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

