كۆڕه‌و.. هێزی خه‌ڵك بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی دیكتاتۆریی
کوردستان 09:41 AM - 2026-03-31
PUKMEDIA
كۆڕەو
دوای ئه‌نفال و كیمیابارانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه و چه‌ندین زوڵم و سته‌می تر كه رژێمی به‌عس به‌رامبه‌ر به كورد له عیراق ئه‌نجامیدان، له رۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆدا و له 31-3-1991 واتا (35) ساڵ پێش ئێستا، دانیشتوانی باشووری كوردستان بڕیارێكی هاوبه‌شیان دا.
بڕیاره‌كه‌ی دانیشتوانی كوردستانی باشوور ئه‌وه‌بوو كه ره‌تیان كرده‌وه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی رژێمی به‌عس بژین، چونكه به‌عس و رژێمی دیكتاتۆری سه‌دام حسێن زوڵم و سته‌می زۆریان به‌رامبه‌ر ده‌كردن، هه‌ربۆیه سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان پێكه‌وه كۆچیان كرد بۆ سه‌ر سنووره‌كان یان بۆناو وڵاتانی دراوسێ، ئه‌و رۆژه‌ش به رۆژی كۆڕه‌وه مه‌زنه‌كه‌ی كورد ناسرا.
له به‌رامبه‌ریشدا وڵاتانی هاوپه‌یمان هێڵی دژه فڕینیان بۆ رژێمی به‌عس دانا. ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی كۆڕه‌و ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی فراوانی له جیهاندا دروستكرد‌و ناشرینی و چه‌وساندنه‌وه‌كانی رژێمی به‌عسی ده‌رخست.
وێنه‌و ڤیدیۆكانی كۆڕه‌و كه بڵاوكرانه‌وه له‌و سه‌رده‌مه‌دا له میدیا جیهانییه‌كان، هه‌ست و سۆزی جیهانی هه‌ژاند. به‌وپێیه‌ی ده‌ریخست كه كوردان به گوڕوتینی زیاتره‌وه له راپه‌ڕین یه‌كگرتوو بوون و هێزی به‌عسیان په‌كخست و له‌هیچ شتێك نەئەسڵەمینهوه.
هه‌ر له‌دوای كۆڕه‌وه مه‌زنه‌كه، میدیاكانی جیهان به خه‌مبارییه‌وه باسی ئه‌و رووداوه‌یان ده‌كرد، ته‌نانه‌ت جۆرج بۆشی ئه‌وكاته كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا بوو داوای له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی كردبوو سه‌ردانی ئاواره‌كانی سه‌ر سنوور بكات و ئه‌و وێنانه‌ی ئه‌و وه‌زیره گرتبووی له ته‌واوی میدیا جیهانییه‌كان بڵاوكرانه‌وه كه بۆ یه‌كه‌مجار بوو به‌و شێوه‌یه میدیا جیهانییه‌كان گرنگی به كورد بده‌ن.
كۆڕه‌وه مه‌زنه‌كه بووه چه‌كێكی به‌هێز بۆ ئاشنابوونی گه‌لانی جیهان به گه‌لێكی بێ ناسنامه‌و به‌بیرهێنانه‌وه‌ی گه‌لێكی فه‌رامۆشكراو بوو بۆ دوژمنان.
له‌دوای كۆڕه‌وه مه‌زنه‌كه‌ی كوردستان و له به‌رواری 5ی نیسانی 1991 ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بڕیاری ژماره 688ی ده‌ركرد، كه تێیدا ئاماژه‌ی به‌و كرده‌وانه‌ی رژێمی به‌عس كردبوو كه دژی عیراق به‌گشتی و كورد به‌تایبه‌تی كرابوو, به‌وهۆیه‌وه ده‌ستی هاوكاری و فریاگوزاری بۆ هاووڵاتیانی كوردستان دهستیپێكردو ئازادی بۆ كوردستان به‌رقه‌رار بوو. ئه‌م بڕیاره‌ش چه‌ند گرنگییه‌كی هه‌بوو، گرنگییه‌كان به سێ شێوه بوو هه‌م بۆ جیهان و عیراق و هه‌م بۆ كوردستانیش.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

